| 
								
 الاتحاد العام للاجئین العراقیین
 فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
 INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEE
 
 تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
 کوشتنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی یه به‌ڕووی گه‌نده‌ڵی 
								و چه‌وسانه‌وه ونه‌زانین دا
 
								ڕفاندنی خوێندکاروڕۆژنامهنوس (( سه‌رده‌شت عوسمان)) 
								له شاری هه‌ولێر وله‌به‌رده‌م زانکۆ‌و به‌به‌رچاوی 
								پۆلیس وخوێندکارانه‌وه له‌رۆژی 4.5.2010 ، 
								دواتر تیرۆر کردنی و دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌که‌ی له 
								شاری موسڵ له 6.5.2010 دا. هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی 
								سامناکه بۆ سه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ڕووی 
								چه‌وسانه‌وه‌و ڕاوڕووت و نه‌زانین دا.
 
 وه‌ک له زۆربه‌ی به‌یاننامه‌کانی نووسه‌ران و 
								لایه‌نه سیاسیه‌کانیشدا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌م 
								کرده‌وه‌یه، به‌و جۆره‌ی که به‌ڕۆژی ڕووناک و له‌ناوجه‌رگه‌ی 
								شار‌و به‌به‌رچاوی هیزه‌کانی پاراستن وپۆلیس و خه‌ڵکه‌وه 
								ئه‌نجامدراوه‌و پاشانیش له شاری موسڵ لاشه‌که 
								دۆزراوه‌ته‌وه. بکه‌رانی ئه‌م پلانه نه‌گریسه، 
								له ئیمکاناتیکی گه‌وره‌ی تیرۆریستی به‌هره‌مه‌ندن.
 به وه‌ی که گیانبه‌ختکردوو له‌بواری کاری 
								ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، قه‌ڵه‌میکی ڕاسای ڕیسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی 
								گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆری ئێستای کوردستانی عیراق بووه. 
								بۆیه گومان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که قاتلانی هه‌ر 
								له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدابن .
 ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌ڕیم ، ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن 
								له گیان و ژیان و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك.
 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، سه‌ره‌خۆشی 
								گه رمی خۆی ڕاده‌گه‌ینیت به که‌س وکارو هاوڕێ و 
								ئازیزانی، به هاوپیشه‌کانی و به‌ته‌واوی خه‌ڵکی 
								ناڕازی کوردستان.
 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ، له 
								هه‌وڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بێت بۆ گووشار خستنه 
								سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریم تا بکوژانی ده‌شتی عوسمان و 
								داڕێژه‌رانی ئه‌م سیاسه‌تی لهنیوبردنه، بدۆزینتهوهو 
								له دادگایه‌کی کراوه‌دا به‌خه‌ڵک بناسێنێ وسزای 
								ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه وه‌ربگرن.
 سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی 
								عیراقی
 بژی ده‌نگی ناڕازهتی به ڕووی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌و 
								نه‌زانین دا
 6.5.2010
 
 _______________________________________________________________
 
 IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON 
								UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com, 
								Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: 
								asobalabarz116@hotmail.com, Jamal-hasan@hotmail.com 
								...0041787557786 0041787557786 /ahmadali525@hotmail.com 
								0041788532004 rebwar.arif@hotmail.com ifir@hotmail.co.uk
 www-federationifir.com www.csdiraq.com
 
 
 |