| 
								 
								
 
								له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به كه‌شێكی ئارام و 
								ئازاد‌دا تێ ده‌په‌ڕێ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه به 
								رۆژی رووناك رۆژنامه‌وانان ده‌رفێنرێن و تیرۆر ده‌كرێن، 
								ئه‌م تیرۆركردنهش له‌كاتێكدایه كه حزبه 
								ئیسلامیه‌كان و مه‌لا توندڕۆكان داوای لغاوكردن و 
								فه‌توای كوشتنی رۆژنامه‌وانان و میدیای ئازاد ده‌ده‌ن، 
								تیرۆركردنی هاوكارمان(سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌موومانی 
								تاساند و دیسانه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری میژوو و ره‌فتاری 
								ئیسلامیه‌كانی ره‌شتر كرده‌وه، ئۆبالی ئه‌و كرده‌وه 
								نامرۆڤانه‌ییه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و 
								فیكرتیرۆریستانهی كه له‌هند رۆژی رابردوو بانگه‌شه‌ی 
								لغاوكردنی رۆژنامه‌نووسانیان ده‌كرد، بۆیه 
								داواكارین له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و حكومه‌تی 
								هه‌رێم پیش ئه‌وه‌ی له هۆكار و چۆنێتی تیرۆركردنی 
								هاوكارمان(سه‌رده‌شت عوسمان) بكۆلێته‌وه با هه‌وڵی 
								ئه‌وه بده‌ن لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامیه‌كان 
								و ئه‌و مه‌لایانه‌دا بكه‌ن كه بانگه‌شه‌ی 
								لغاوكردنی میدیای ئازادیان ده‌كرد، ئیمه‌ش وه‌كو 
								ستاڤی گۆڤاری ئێوه له ماوه‌ی رابردوو زۆر هه‌ڕه‌شه 
								و گوڕه‌شه و فه‌توا و غوتبه و هیرشمان كرایه سه‌ر 
								له‌لایه‌ن ئه‌م فیكرتیرۆریستانهوه، وه‌كو ستاڤی 
								گۆڤار ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه دزێوه نامرۆییه ده‌كه‌ین 
								و داواكارین به زووترین كات تاوانباران ئاشكرا 
								بكرێن و بدرینه دادگا.
 
 بژی میدیای ئازاد
 بژی بیر و رای ئازاد
 سه‌رشۆڕی بۆ شهمشهمهكویرهكانی جه‌هاله‌ت
 نا بۆ فیكری تیرۆر و تیرۆریستان
 
 
 
 ستاڤی گۆڤاری(ئێوه)
 هه‌ولێری پایته‌خت
 6/5/2010
 
 
 |