| 
								ماوه‌یه‌که زه‌بروزه‌نگ، رفاندن و 
								تیرۆرکردنی ڕۆژنامه نووس و لاوانی کورد، گه‌یشتۆته 
								ئاستێکی مه‌ترسیدار، به‌راده‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نوس و 
								خوێندکار"سه‌رده‌شت عوسمان" به‌رۆژی روناک و له 
								به‌رچاوی پاسه‌وانانی زانکۆ ده‌ڕفێنرێت و دواتر له‌چه‌ندین 
								بازگه‌ی پشکنینی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان تێدهپهڕینرێت 
								و له یه‌کێک له‌گه‌ره‌که‌کانی موسل به کوژراوی 
								ده‌دۆزرێته‌وه ، هه‌ر دوێنێش له سلێمانی، دوای 
								تێپه‌رینی 10 رۆژ به‌سه‌ر رفاندنیدا لاوێکی 16 
								ساڵه به‌کوژراوی دۆزرایه‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی پێش بهرفاندن 
								تیرۆرکردنی لاوانی کورد بگرین، ئێمه رۆژی دوشه‌ممه 
								ده‌چینه پۆلیسی سوێد بۆ وه‌رگرتنی مۆله‌تی 
								خۆپیشاندان بۆ ڕۆژی شه‌ممه 15-05-2010 ، هه‌ر 
								لایه‌ن و ڕێکخراوێک ده‌یه‌وێت پێش به‌په‌یامی مه‌رگ 
								و ترس به‌رامبه‌ر لاوان و ڕۆژنامه‌نووسانی 
								کوردستان بگرێت خۆشحالدهبین به به‌شدار بوونی. 
								تێبینی: دوای مۆله‌تی خۆپیشاندانه‌که ، شوێنی 
								خۆپیشاندان و کاته‌که راده‌گه‌یه‌نین
 
								 کۆمیته‌ی سوێدی 
								چاودیری کوردۆساید 
								 بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆن: 
								0735366757 ئیمهیل: Chak_swed@yahoo.se
 |