تاریق هاشمی ، نوێنه‌ری ئێمه‌ نیه
 

  جه‌مال کۆشش 22.11.2009
0041787557786

 



jamal-hasan@hotmail.com

له‌ په‌یوه‌ند به‌فیتۆی تاریق هاشمی له‌سه‌ر ره‌دکردنه‌وه‌ی به‌ندی یه‌کی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق له‌ جانیوه‌ری 2010 دا.
بڕیاره‌ یاسایه‌ک بۆ شێوازی جێبه‌جێکردنی ده‌نگ ومافی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ودیموکراسیکردنی کۆمه‌ڵگه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ند کرابیت بۆ ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ عیراقدا. ئه‌م یاسایه‌ش هه‌موو که‌س تا مالکیش خۆی به‌مه‌غدوور ده‌زانیت، ده‌سه‌لاتی کوردی خۆی به‌ فریوخواردوو ده‌زانیت، ...به‌لام له‌راستیدا ئه‌م یاسایه‌ قوڵکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی گرژی و توندوتیژی و ناکۆکیه‌کانه‌. مۆنۆپۆلکردنی مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی هاولاتیان و قه‌تیسکردنیان له بازنه‌ی ستراتیژی سیاسی هیزه‌ دینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ، نادیموکراتیترین پراتیکیکه‌ که‌ سه‌رجه‌م پرۆسه‌که‌ی له‌بری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌گۆڕیت بۆ سه‌رکوتی سپی و پێشیلکردنی ئازادییه‌ مه‌ده‌نی و مافی هاولاتیان به‌شیوه‌ی تاک و کۆمه‌ڵ.
تاریق هاشمی، وه‌ک چێگری سه‌رۆککۆماری عیراق، گوایه‌ له‌سه‌ر که‌می به‌شی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ کورسیه‌کانی ‌په‌رله‌مانی عیراق دا ڕه‌خنه‌ی گرتووه‌ وداوای زیادکردنی کردووه‌. ((له‌ %5 بکرێت به‌ %15)). به‌پیی ئاماره‌کان له‌ئیستادا نزیکه‌ی 5 ملیۆن په‌نابه‌ری عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عیراقدا ده‌ژین.
تاریق هاشمی، له‌ ڕوانگه‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندخوازی سوننیه‌ی سیاسیه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌حزابی شیعه‌و ریژه‌ی کورسی حزبه‌ کوردییه‌کاندا ئه‌م فیتۆیه‌یه‌ی به‌کار‌هیناوه‌. ‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ قه‌باره‌و ئازارو به‌ نوێنه‌رایه‌تی واقعی په‌نابه‌رانه‌وه‌ نیه‌.
هیچ رۆژێک له‌ په‌یوه‌ند به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ رۆڵیکی پۆزه‌تیفی نه‌بووه‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆربه‌ی وه‌فده‌ ئه‌وروپییه‌کان که‌ سه‌ردانی عیراقییان کردووه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل ئه‌و دانیشتوون و وه‌ ته‌نانه‌ت به‌ پێی هه‌واله‌کان ئه‌بیت ئه‌و وه‌فده‌ی که‌سه‌ردانی دانمارکییان کرد که‌ راسته‌وخۆ له‌ ژیر ڕێنوێنی ئه‌ودابوو، ده‌ستی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه‌ له‌ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقیدا.
تاریق هاشمی ناتوانیت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ئیمه‌ بیت له‌مه‌ڕ یاسای هه‌لبژاردنه‌کان. ناتوانیت له‌سه‌ر مافه‌کانمان به‌وه‌ڵام بیت.....که‌سانیک ده‌توانن نوینه‌رایه‌تی ئیمه‌ بکه‌ن که‌ به‌شیک بووبیتن له‌ ناره‌زایه‌تیه‌کنمان، له‌ ئاواته‌کانمان، له‌مافه‌کانمان. وه‌ بۆی تیکۆشابیت. ئیمه‌ هه‌لاتووی ده‌ستی هاشمیه‌کان، مالکیه‌کان، تاله‌بانیه‌کانین..

 

           

 

22/11/2009

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com