لەبەر تینوێتى ئاسكەكانى گەرمیان سڵ لەمرۆڤ ناكەنەوە
 
پێشڕەو حەمید

 لەودیو سنورەوە كوردێكى ئێرانى ڕاویان دەكات
بەهۆى وشكە ساڵیەوە لەناوچەى گەرمیان ئاسكەكان سڵ لەمرۆڤ ناكەنەوەو بەشوێن ئاودا گوند بەگوندى ناوچەكانى گەرمیان دەگەڕێن و لەو دیو سنورەوە تەنها كوردێك لە پایەگایەكى سەربازی ئێرانیدا هەیە سەرقاڵى ڕاوكردنیانە.

بەهۆى وشكە ساڵیەوە كەناوچەكانى گەرمیانى گرتوەتەوەو كانیاوەكانى شوكیان كردوە ئاسكەكانى گەرمیان لەبەرتینوێتى گوند بەگوندى ئەو ناوچەیە بەدواى ئاودا دەگەڕێن و سڵ لەمرۆڤەكان ناكەنەوە و ئەو ئاسكانە زیاتر لەناوچەكانى ( شاخى ئاسنگەر و كەلى بێشكان و مەحمود قەجەر و سەرقزڵ و ئەلى میر ) دەردەكەون و لەلایەن خەڵكى ئەو ناوچانەوە چەندین جار ئاویان پێداون و هاوڵاتیەك بەناوى ( كاكەمین محمود ) بەرشۆژنامەى ( هەولێر ) ى وت " ئاسكەكان زۆرجار ژمارەكانیان جیوازەو جارى وەها هەیە زیاتر لە ( 25 ) ئاسك پێكەوە دەبینرێن و منیش چەندین جار ئاوم بۆدابین كردون وە ئاسكەكان بەهیچ شێوەیەك سڵ لە مرۆڤ ناكەنەوەو منیش ناتوانم هەموجارێك ئاویان بۆدابین بكەم , داواكارم لە حكومەتى هەرێمى كوردستان كە چاڵە ئاویان بۆدروست بكات و ڕۆژانە ئاویان بۆدابین بكات تا ئەو ئاسكە بێزمانانە لەمردن ڕزگار بكات " سەرچاوەیك لە پاسەوانى سنور كەنەیویست ناوەكەى ئاشكرا بكات وتى " بەداخەوەم چەند كەسێكى نەفس نزم مەسەلەى تینوێتى ئەو ئاسكانە بەهەل دەزانێت و ڕاویان دەكات " هەروەها وتى " لەودیو سنورى ئێرانەوە لەناوچەى ( دیواندەرە ) لە پایەگایەكى سوپاى پاسدارانى ئێرانیدا تەنها یەك كوردى تێدایە سەرقاڵى رشاوكردنى ئەو ئاسكانەیە كە ڕوەدەكەنە ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان لەو دیو سنورى هەرێمەوە " چەند كەسێكیش كە بەشێوەى قاچاغ ڕۆژانە هاتوچۆى گوندەكانى سەرسنورى هەرێمى كوردستان وئێران دەكەن بەڕۆژنامەى ( هەولێر ) یان ڕاگەیان " كۆچكردنى بەكۆمەڵى ئاسكەكانى گەرمیان بۆ گوندەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان , بونەتە مایەى كێشە بۆ دانیشتوانى ئەو گوندانەو چونكە دەچنە ناو بەروبومە كشتوكاڵیەكانیانەوەو دەیان شكێنەوە " هەوەها وتیان " ئەوەى جێگەى دڵخۆشیە لەو دیو سنورەوە كەس ناتوانێت ڕاویانبكات و لەتینوێتى ڕزگاریان دەبێت " ئەوەى شایەنى باسبێت پەپێى ئەو زانیاریانەى كەدەست ڕۆژنامەكەمان كەوتون تائێستا ( 7 ) حەوت ئاسك لەبەر نەبونى ئاو تینوێتى ( كوێر ) بون و ئەگەر ڕێگە چارەیەكى خێرا لەلایەن لایەنەپەیوەندى دارەكانەوە بۆئەو مەسەلەیە دانەرێت ئەوە لەماوەیكى كەمدا گەرمیان خالى دەبێت لە و جۆرە ئاژەڵانەو بەكۆمەڵ ڕەودەكەن بۆ ناوچەكانى ئەو دیوى سنورى هەرێمى كوردستان .

 

           

 

25/06/2008

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca