| 
					
					  
					
					له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێستا دوو حیزبی کوردستانی(پارتیی و 
					یه‌کیه‌تیی) بۆخۆیان ده‌سه‌ڵاتداری به‌شێکی باشووری کوردستانن 
					و کۆنترۆڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئه‌و به‌شه، سیاسه‌ت، 
					ئابووری، فه‌رهه‌نگ، له‌شکری، جڤاکی و...، ده‌که‌ن. ئه‌وان 
					هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستیانه‌وه تا 
					ئه‌مڕۆ و به ئاراساته‌کردنێکی ئه‌مه‌ریکاییانه و 
					ڕۆژاواییانه و وڵاتانی دیکه‌ی سه‌رمایه‌داری، که بۆ خۆیان 
					به‌رژه‌وه‌ند و سوود و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان له‌و بواره‌دا 
					هه‌یه، به نێوی بازاڕی ئازاده‌وه، که به هه‌ڵه و 
					شێوه‌یه‌کی چه‌وت به‌کار ده‌برێت، کوردستانیان کردووه به 
					بازاڕێکی کراوه‌ی بێسه‌روبه‌ر و بێ‌کۆنترۆڵ و پاشکۆیه‌کی 
					بێبه‌رهه‌می وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستان. بازاڕێک، که 
					قاچاخچی و دز و سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک و قرچۆک و کرێت، به 
					ئاره‌زووی خۆیان و به به‌شداریی ده‌سه‌ڵات، چۆنیان بوێت به‌و 
					جۆره خه‌ڵکی ئاسایی و هه‌ژاری کوردستان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. 
					گه‌لی کوردستان له گه‌لێکی به‌رمه‌مهێنه‌ر و خاوه‌ن 
					ئابوورییه‌کی کشتوکاڵیی به‌هێزه‌وه، کردووه‌ته گه‌لێکی 
					مشه‌خۆر و ته‌نبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م و به‌کاربه‌ر و کڕیار و 
					مووچه‌خۆر و وڵاته‌که‌یشیان کردووه‌ته ته‌نبه‌ڵخانه‌یه‌کی 
					گه‌وره، که خه‌ڵک چاوی له دووی مووچه و ئازووقه‌ی نه‌وت 
					به‌رانبه‌ر به خۆراکه. کوردستان له وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری 
					سه‌وزه و میوه‌وه، ئێستاکه، وڵاتێکی هاورده و هێنه‌ری 
					سه‌وزه و میوه‌یه. له وڵاتێکی ئاژه‌ڵداره‌وه ئێستاکه گۆشت 
					و خوری و پێستی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانڕا بۆ دێت.  له 
					وڵاتێکه‌وه، که خه‌ڵکه‌که‌ی کارا بوون و ته‌واوی 
					پێویستییه‌کانی خۆیان دابین ده‌کرد و خۆیان خزمه‌تی خۆیان 
					ده‌کرد، ئێستاکه کارگه‌ر له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه 
					ده‌هێنرین و کاره‌که‌ری ژنان بۆ خزمه‌تی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندان 
					له تایلاند و فیلیپپینڕا ده‌هێنرێن. ڕاسته به‌عس و ڕێژیمی 
					عیراق به وێرانکردنی گونده‌کانی کوردستان و خڕکردنه‌وه‌ی 
					گوندنشینان، له چه‌ند ئۆردووگه‌یه‌کی زۆره‌ملێدا و 
					ڕاگواستنیان بۆ ئه‌م باژێڕ و ئه‌و شارۆچکه و به ئه‌نفال و 
					ڕووخاندنی کوردستان و به عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و ته‌واوی 
					ئه‌وانه، ژێرخانی ئابووری کوردستانیان داته‌پاند و ڕووخاند و 
					بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌رۆزه‌کار و مشه‌خۆر و بێبه‌رهه‌میان 
					دانا و ئه‌و کاره‌یشیان به مه‌به‌ست و بۆ له‌نێوبردنی گه‌لی 
					کوردستان و کاولکردنی کوردستان ده‌کرد، به‌ڵام 
					ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، که وا زیاتر له 15 ساڵه 
					فه‌رمانڕه‌وای کوردستانن، بۆ خه‌ڵک، مه‌به‌ستم زۆرینه‌ی 
					خه‌ڵکه، بۆ گه‌ل، نه‌ک بۆ سه‌رته‌ڵ و ده‌سته‌بژاری نێو جڤاکی 
					کوردستان، چی‌یان کردووه و وڵاتیان به‌ره‌و چ ئاقارێک بردووه! 
					ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌بری دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی 
					ئابووری و به‌شدارکردنی ته‌واوی تاکه‌کانی گه‌ل له‌و کاره‌دا 
					و کاراکردنی هه‌موو مرۆڤێکی کوردستان و ده‌ستپێکردن به شته 
					هه‌ره‌پێویست و گرنگه‌کانی ژیانی خه‌ڵک، هاتن چێنێکی 
					ده‌وڵه‌مه‌ندی مشه‌خۆری دزیان، که به‌شێکیان پیاوانی 
					ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوپێوه‌ندی خۆیانن و به‌شێکیشیان ده‌وڵه‌مه‌ند 
					و پاره‌داری قۆڵبڕی وڵات و ده‌رێی کوردستانن، هێنایه گۆڕێ و 
					گه‌لی کوردستان و کوردستانیان پێ ڕووتانده‌وه. هه‌ر 
					ده‌سه‌ڵاتێک له جیهاندا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خزمه‌تی خه‌ڵک و 
					پێشخستنی وڵات بێت، ئه‌وا پێش هه‌ر شتێک بیر له ژێرخانی 
					ئابووری و پێویستییه بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌کانی وڵات و خه‌ڵک 
					ده‌کاته‌وه. خه‌ڵک که نانی نه‌بێت بیخوات، ئه‌له‌کتریکی 
					نه‌بێت ماڵه‌که‌ی پێ ڕووناک بکاته‌وه و خۆی پێ فێنک و گه‌رم 
					بکاته‌وه و به‌نزینی نه‌بێت بۆ ئۆتۆمبیل و ماشێنی دیکه‌ی 
					به‌کار ببات و نه‌فتی نه‌بێت بۆ سووته‌مه‌نی زستانی و خانووی 
					نه‌بێت تێدا بژی و دوکتۆری نه‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌رده‌کانی 
					بکات و له‌بری ده‌رمانی نوێ و باش ده‌رمانی له‌کارکه‌وتوو و 
					کاتبه‌سه‌رچووی بخرێته به‌رده‌ست و پێ بفرۆشرێت و کۆڵانی 
					شاره‌که‌ی هه‌موو قوڕ و چڵپاو بێت و  پۆلی خوێندنی خوێندنگه‌ی 
					منداڵه‌که‌ی په‌نجه‌ره‌ی پێوه نه‌بێت و سه‌رمای زستان له 
					منداڵه‌که‌ی بدات و خۆراکی کۆن و پڕژار و ده‌رمانی تورکیا و 
					سووریا و مسر و ئێران و عیراق و کوێ و کوێی بدرێتێ و له ترسی 
					ده‌سه‌ڵات له پێستی خۆیدا نه‌وێرێت بجووڵێته‌وه و له سه‌ر 
					بچووکترین گازنده ده‌مکوت بکرێت و...، هوتێلی 400 میلیۆن 
					دۆلاری و زانستگه‌ی ئه‌مه‌ریکایی 300 میلیۆن دۆلاری و شاری 
					خه‌ونه‌کان و نازه‌مۆڵ و نازسیتی و خانووی گه‌شتوگوزار و 
					ده‌یان پرۆژه‌ی بێکه‌ڵکی دیکه‌ی، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان 
					ده‌یکه‌نه‌وه و دایده‌مه‌زرێنن و که ته‌نێ به قازانجی 
					ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانن و هیچی تر، 
					بۆ چییه! ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و شته بێکه‌ڵکانه 
					ده‌ڕوات گه‌لێک له بودجه‌ی ده‌یان له وڵاتانی جیهان، که 
					ده‌وڵه‌تن و خاوه‌نی چه‌ندین میلیۆن دانیشتووانن و سه‌دان 
					ده‌سگا و دامه‌زراویان هه‌یه، زیاتره.  ده‌سه‌ڵات و 
					سه‌رمایه‌دارانی کوردستان هه‌ردوو  هاوپشکن و کاره‌کانیان 
					پێکه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. مووچه و زه‌وی و خانوو و موڵک و 
					سامانی ده‌سه‌ڵاتداران و مڵومووشکه‌رانی ده‌وروبه‌ریان، که 
					له ئه‌نجامی دزی و داگیرکردن و که‌ڵه‌گایی و به نێوی 
					کوردایه‌تی و خه‌بات و شؤڕشه‌وه پێکه‌وه‌یان ناوه و 
					خڕیانکردووه‌ته‌وه، هێنده زۆر و بێتامه، که ئیدی له‌وه 
					ده‌رچووه له گوتارێکدا بتوانرێت باسی لێوه بکرێت. تا ڕێژیمی 
					به‌عس هه‌بوو و سه‌ددام حوسه‌ین مابوو، ئه‌وان(ده‌سه‌ڵاتدارانی 
					کوردستان) به‌نێوی به‌ره‌وڕووبوونه‌ی دوژمن و داگیرکاره‌وه 
					فریوی خه‌ڵکیان ده‌دا. ساڵانێک به‌نێوی شه‌ڕی براکوژی و خۆکوژی 
					و یه‌کترکوشتنه‌وه کڵاویان ده‌نایه سه‌ر خه‌ڵک. ئێستایش به 
					نێوی ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی که‌رکووک و خانه‌قین و شنگال و 
					ئه‌وانه ده‌گێڕنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و خاڵی 140ی 
					ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌که‌ن و به نێوی یه‌کخستنه‌وه‌ی 
					کارگێڕییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و فڵانه جڤین و سه‌د به‌زمی 
					دیکه‌وه، خه‌ڵکی کورد ده‌خاپێنن.  
					                                                                                                               
					
					ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانه‌کانی که‌لار و هه‌ڵه‌بجه و کفری و 
					چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و  زه‌ڕایه‌ن و ئاکرێ، که 
					ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وه‌ک هه‌ر ڕێژیمێکی دیکتاتۆر و 
					دژه‌گه‌ل، به گولله وه‌ڵامیان داونه‌وه و هه‌ر 
					خۆپێشاندانێکی دیکه‌یش، که له هه‌ر کوێیه‌کی کوردستان 
					ده‌کرێت، نیشانه‌ی ناڕه‌زایی و بێزاری و تووڕه‌بوونی خه‌ڵکه، 
					له ڕێژیمێکی گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و دز و نیشانه‌ی 
					ئاگایی خه‌ڵکه له به‌شخوراوییان و له‌و دزی و 
					ساخته‌کارییه‌ی، که ده‌سه‌ڵات ده‌یکات و نیشانه‌ی نادادی و 
					ناڕه‌وایی و سته‌مێکه، که له کوردستان باڵاده‌سته و 
					فه‌رمانڕه‌وا. ده‌سه‌ڵات هیچ به‌رنامه و نه‌خشه و 
					کارنامه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یران و کێشانه‌ی 
					گه‌لی کوردستان پێ نییه و دانه‌ناوه و هه‌ر به‌ڵێنێکیش 
					داویه‌تی و ده‌یدات، ته‌نێ قسه‌ی بۆش و بێبه‌ر بووه و هه‌ر 
					وایش ده‌بێت. ده‌سه‌ڵات هه‌موو جارێک به هه‌ندێک قسه‌ی لووس 
					و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییانه‌ی زه‌ق و هه‌ستبزوێن، یاری 
					به هه‌ستی خه‌ڵکه‌که ده‌که‌ن و له جۆش و گه‌رمی و 
					هه‌ڵچوونیان سارد ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانگێڕنه‌وه قاوغی خۆیان 
					و هیچیشیان بۆ ناکه‌ن. خه‌ڵکی سته‌مدیده و به‌شخوراوی 
					کوردستان به هه‌ر جۆر و شێوازێک ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن و 
					به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه، مافی خۆیانه، چونکه 
					ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و 
					بۆرژوازی کوردستانه و  ته‌نێ له خه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی 
					خۆی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دزه‌کاندایه. تاکه جیاوازییه‌کی 
					ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته 
					داگیرکاره‌کانی کوردستان و ڕێژیمگه‌لی دیکه‌ی دیکتاتۆری‌دا، 
					هه‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌م به کوردی قسان ده‌کات و ئه‌وان به 
					زمانی دیکه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ڕووده‌دات، قه‌یرانی 
					ده‌سه‌ڵاتێکه، که نوێنه‌ری خه‌ڵک نییه. کێشه‌ی 
					ده‌سه‌ڵاتێکه، که هیچی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا نییه و 
					نێوانی ئه‌و و خه‌ڵک، گه‌لێک له‌یه‌که‌وه دووره و بوونی 
					ئه‌و، به‌و جۆره‌ی که هه‌یه، بووه‌ته هۆی ئافراندنی کێشه و 
					قه‌یران بۆ خه‌ڵک. چاره‌سه‌رێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه و بنبڕ و 
					مسۆگه‌ر، که  به قازانجی خه‌ڵکی هه‌ژار و ئاسایی و چێنه‌کانی 
					خواره‌وه‌ی گه‌لی کوردستان بێت و  خزمه‌ت به‌وان بکات، بۆ ئه‌و 
					قه‌یران و کێشه‌یه‌ی کوردستانی تێدا ده‌ژی و که ئه‌م 
					ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایش ئه‌وه‌ی پێ نییه و نایکات، 
					 به‌رده‌وامبوونی ڕێپێوان و خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانه، تا 
					ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری و 
					سه‌رتاسه‌ری و ته‌واوی باشووری کوردستانی ده‌گرێته‌وه. 
					 ئه‌وده‌م ئیدی هیوای وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌رمانڕه‌وا 
					گه‌نده‌ڵه و هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتێکی 
					نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز و له خه‌ڵکه‌وه بۆ خه‌ڵک، نێزیک 
					ده‌بێته‌وه و دێته دی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان 
					ده‌بوو ئه‌وه‌یان زانیبا، که له‌نێوچوونی فڵانه دیکتاتۆر و 
					فڵانه ڕێژێمی سه‌رکوتکار و دژه‌گه‌ل و فڵانه دز و ساخته‌کار 
					و گه‌نده‌ڵ وچه‌وسێنه‌ر و داپڵۆسه‌ر و مشه‌خۆر، که بۆ خۆیشیان 
					له‌و جۆره‌ن، زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌که، بۆ  هه‌موو ڕێژیم 
					و ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و جۆره، و نه‌مان و داڕووخان و 
					له‌نێوچوونیان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، که ئیدی نۆره‌ی له 
					نێوچوون و گیانکێشانی ئه‌مانیش هاتووه.          
					
					ده‌ڵێن کابرایه‌ک، که زۆری دڵی به ژیان و دنیا خۆش ده‌بێت، 
					ئه‌و ڕۆژه‌ی کاتی مردن و  ڕۆژ ته‌واوبوونی دێت، عیزرائیلی لێ 
					وه‌ژوور ده‌که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بکێشێت و بیمرێنێت. کابرا 
					له عیزرائیل ده‌پرسێت:"تۆ کێیت و چیت لێم ده‌وێت و بۆچی 
					هاتوویت؟". عیزرائیلیش پێی ده‌ڵێ، که ئه‌و عیزرائیله و 
					چونکه ڕۆژی ته‌واو بووه، هاتووه گیانی بکێشێت. کابرا 
					ده‌ڵێ:"جا چۆن وا ده‌بێ، تۆ ده‌بوو پێش هاتنت ئاگادارت 
					کردبامه‌وه و پێت گوتبام، تا من خۆم ئاماده کردبا و 
					ئه‌وده‌می تۆیش کاری خۆت کردبا" و زۆری لێ ده‌پاڕێته‌وه و 
					داوای لێ ده‌کات، که وازی لێ بهێنێت و مردنه‌که‌ی دوا بخات بۆ 
					کاتێکی تر. عیزرائیلیش به گوێی ده‌کات و ده‌ڵێ:" باشه 
					ئه‌مجاره لێت خۆش ده‌بم، به‌ڵام جارێکی دی، که هاتمه‌وه 
					ئیتر ته‌واو و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا گیانت ده‌کێشم". کابرا به‌و 
					کاره‌ی عیزرائیل دڵخۆش ده‌بێت و ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت. 
					چه‌ند ساڵێک به سه‌ر ئه‌و هاتنه‌ی عیزرائیلدا تێده‌په‌ڕێت و 
					له‌و ماوه‌یه‌یشدا، هه‌ر جاره‌و که‌سێک له ناسیاو و هاوماڵ و 
					هاوسێی کابرا ده‌مرێت و پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت و کابرای له‌مه‌ڕ 
					خۆیشمان ده‌چێته  زۆرێکی ئه‌و پرسانه و ئه‌لفاتیحای خۆی 
					ده‌خوێنێت و دێته ده‌رێ. ڕۆژێکیان، که ئیدی کاتی دیاریکراوی 
					مردنی کابرا دێت، عیزرائیل خۆی ده‌کات به ماڵی کابرادا. کابرا 
					دیسان لێی ده‌پرسێته‌وه، که کێیه. عیزرائیل خۆی پی 
					ده‌ناسێنێته‌وه و پێی ده‌ڵێت، که بۆ گیانکێشانی هاتووه. 
					کابرا تووڕه ده‌بێت و ده‌یکات به هه‌را و بۆڵه‌بۆڵ و ده‌ڵێ:" 
					بۆ پێشتر ئاگادارت نه‌کردمه‌وه و پێت نه‌گوتم و چۆن ده‌بێ 
					ئاوا له‌پڕ بێیت!". عیزرائیل ده‌ڵێ:"مه‌گه‌ر ئاگادارم 
					نه‌کردوویه‌وه". کابرا ده‌ڵێ:"کوا!". عیزرائیل ده‌ڵێ:"له 
					بیرته فڵانه حاجی مرد و فڵانه هاوسێت مرد و فڵانه‌که‌س 
					مارپێوه‌دا و مرد و فڵانه پیره‌مێرد مرد و فڵان که‌وته 
					ئاوه‌وه و خنکا  و فڵانه پیره‌ژن مرد و فڵانه ناسیاوت مرد و 
					مرد و فڵان له سه‌ربان به‌ربووه‌وه و مرد و فڵانه خزمت مرد 
					و فڵانی ئامۆزات و فڵان به‌ر گولله که‌وت و کوژرا و فڵان و... 
					!". کابرا ده‌ڵێ:"به‌ڵێ، هه‌مووم له‌بیره". عیزرائیل ده‌ڵێ:" 
					ده‌ی مردنی ئه‌وانه هه‌موو ئاگادارکردنه‌وه بوون بۆ تۆ و 
					ده‌بوو تۆیش تێگه‌یشتبای، که ئیدی نۆره‌ی تۆیش وا هات". ئیتر 
					کابرا چاری نامێنێت و خۆ به عیزرائیل ده‌سپێرێت و ئه‌ویش 
					ڕێکوڕه‌وان گیانی ده‌کێشێت.                 
					
					  
					
					11-8-2006 |