|
ئاناتۆمیی
ناسیونالیسمی قه‌ومی
سه‌عید
که‌رامه‌ت پێشه‌کی ترسناکترین بیر و بۆچونی سیاسی که هه‌ره‌شه له شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای ئیران ده‌کا، ناسیونالیسمی قه‌ومییه. ئه‌م بۆچونه سیاسیه له باری فکریه‌وه لاواز و له‌باری رێکخستنه‌وه یه‌ک نه‌گرتوه. به‌ڵام ئه‌م لاوازیانه نابێ چین و توێژه‌کانی ئازادیخواز و سکۆلاری کۆمه‌ڵگا له پتانسیلی تێکده‌رانه و نا ئینسانیی ئه‌م فکره که‌م ته‌رخه‌م و غافڵ بکا. ناسیونالیسمی قه‌ومی هه‌ڵسور و بیرمه‌ندی هه‌ێه. ئه‌مانه ژماره‌ێه‌کن که، ئاگاهانه یان نائاگاهانه، تۆوی کینه و دوژمناێه‌تی قه‌ومی ده‌چێنن. بوار ره‌خسێنی پێکهاتنی به‌ره‌ی شه‌ر و ده‌ژمناێه‌تی قه‌ومین. تێده‌کۆشن که هه‌ویه‌ی قه‌ومی له جێگای هه‌ویه‌ی ئینسانی دابنێن. لێره‌دا ئاماژه به نوسراوه‌ی ره‌زا به‌راهه‌نی له ژێر ناوی "مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بۆ خه‌ڵکانی ژێر سته‌م مافێکی شۆرشگێرانه‌ێه" یارمه‌تیمان ده‌دا تا به کارکرده ترسناکه‌کانی ئه‌م بیر و بۆچونه سیاسه په‌ی ببه‌ین. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بچینه ناو ئه‌م باسه، باشتر واێه به کورتی چاوێک به‌سه‌ر جۆره‌کانی ناسیونالیسم دا بخشێنین.
جۆره‌کانی ناسیونالیسم ناسیونالیسمی مه‌ده‌نی سیسته‌مێکی سیاسیه که قه‌واره‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگای پاش هه‌ڵوه‌شانی سیستمی فیودالی پێک هێنا. هه‌رچه‌نده ئاماژه به مافی شارۆمه‌ندی، به‌رابه‌ری به‌رانبه‌ر به یاسا، که‌م کردنه‌وه‌ی نرخه مه‌زهه‌بی و فیودالی و مه‌یل به پشت به‌ستنی زیاتر به مه‌نتقی زانستی له تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئه‌م سیستمه به حیساب دێ، به‌ڵام ئه‌ساسی ترین مه‌ئموریه‌تی ناسیونالیسمی "مه‌ده‌نی" دروست کردنی هه‌ویه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له باتی عه‌شیره‌یی، و رێكخستنی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوی سه‌رتاسه‌ری له‌باتی سیستمه‌کانی تایفه و خێڵه‌کی بووه. به واتاێه‌کیتر، ناسیونالیسمی مه‌ده‌نی به دروست کردنی نه‌ته‌وه‌کان، قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگای به جۆرێک پێک هێنایه‌وه که مه‌جالی ململانێی سه‌رماێه‌ی له سنوره سیاسیه جۆراوجۆره‌کان ره‌خساند. به‌ڵام بیرمه‌ندانی لاێانگری کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری و یان له ژیر کاریگه‌ریی راگه‌ێه‌نه‌ره ئه‌سڵیه‌کاندا، پێان وانییه که نه‌ته‌وه دیارده‌ێه‌کی دروست کراوه. به پیی ئه‌م فکره، ده‌ڵین که "نه‌ته‌وه" به گوروپێک له ئینسانه‌کان ده‌وترێ که خاوه‌نی ره‌گه‌ز، کولتور و مێژوی هاوبه‌شن. ئه‌م پێناسه‌ێه، به‌ڵام، یه‌کجار غه‌ڵه‌ته. چونکه زۆر نه‌ته‌وه هه‌ن که له قه‌ومی جۆراوجۆر پێک هاتون و خاوه‌نی ریشه‌ی مێژویی و کولتوری جیاوازن. کانادا یه‌کێک له نمونه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ێه. له لاێه‌کیتر، کۆمه‌ڵگای فراوان هه‌ێه که یه‌ک کولتور،یه‌ک مێژو و یه‌ک ره‌گه‌زیان هه‌ێه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆریان پێک هێناوه. وڵاتانی عه‌ره‌بی نمونه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ێه. ئه‌م راستیانا به رونی نیشانی ده‌دا که نه‌ته‌وه ساخته و دروست کراوی ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن زۆر و سه‌روه‌ته. هه‌رچه‌ند پاشکۆی "مه‌ده‌نی" به‌م جۆره ناسیونالیسمه‌وه لکێندراوه، به‌لام له راستیدا ناسیونالیسم هێزی هه‌ڵخرێنه‌ری شه‌ر له نێوان ئینسانه‌کان، وه "نه‌ته‌وه" به‌رهه‌می شه‌ره‌کانه. بۆ نمونه نه‌ته‌وه‌ی کانادا به‌رهه‌می شه‌ر له نێوان ئینگلیسی زمانه‌کان، فه‌رانسه‌ییه‌کان و خه‌ڵکی خۆدی کاناداێه. وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌رهه‌می شه‌ری نێوان ئه‌مریکا، ئینگلیسیه‌کان، خه‌ڵکی خۆیی ئه‌و وڵاته و سپانیاییه‌کانه. شه‌ره‌کانی ناپلیون نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسه‌ی دروست کرد. شکستی ولزیه‌کان و سکاتله‌ندیه‌کان له ئینگلیسیه‌کان، له دایک بونی ئینگلستانی لێ که‌وته‌وه. شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و قه‌تڵعامی ئه‌رمه‌نیه‌کان نه‌ته‌وه‌ی تورکی دروست کرد. وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایی به‌رهه‌می شه‌ر و ململانێی وڵاتانی ئوروپایین. ئه‌مانه تازه هێشتا باشترین نمونه‌کانی ناسیونالیسمی مه‌ده‌نین. ره‌وتی پێک هاتنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به رونی ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنی که نه‌ته‌وه بریتیه له کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک که به هۆی شه‌ره جۆراوجۆره‌کانه‌وه له چوارچێوه سیاسیه دیاریکراوه‌کان که که‌وتوه‌ته ژێر کونرۆڵی رێکخراوێک به ناوی ده‌وڵه‌ت پێک هاتوه. ئاڵا، سرود، ئایینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هتد... بێجگه له دیاری کردنی به‌ره‌ی گوروپه جۆراوجۆره‌کانی خاوه‌ن ئه‌رته‌ش و سه‌رماێه، حوکمی ده‌رمانی ئارام که‌ره‌وه‌ێه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاری ره‌وتی نه‌ته‌وه سازی و نه‌ته‌وه په‌روه‌ری. ناسیونالیسمی قه‌ومی به‌و بۆچونه سیاسیه ده‌وترێ که قه‌ومیه‌ت، زمان، داب و نه‌ریتی "خۆی" له کۆمه‌ڵگا به پیرۆز ده‌زانێ و بۆ وه‌رگرتنی به‌شێک له ده‌سه‌ڵات ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌کاته پلاتفورمی سیاسی. پیرۆزیی خوێن، خاک و زمان، کۆنه‌په‌ره‌ستی، به باڵاده‌ست نیشاندانی قه‌ومی خۆی، ئه‌هریمه‌ن دروست کردن له قه‌ومی حاکم، دنه‌دانی نه‌فره‌تی قه‌ومی له تایبه‌تمه‌ندیه فکریه‌کانی ناسیونالیسمی قه‌ومییه. بۆ ئاماژه به ئاکام و به‌رهه‌می ناسیونالیسمی قه‌ومی ده‌توانرێ ئاماژه به روداوه‌کانی یوگوسلاوی له ده‌ێه‌ی نوه‌دی زایینی، نه‌سڵ کوژی و کوشتار له فه‌له‌ستین، ئیسرایل و روداوه‌کانی چیچان بکرێ. بۆ رون بونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری بابه‌ته‌که، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به یارمه‌تی بۆچونه‌کانی ره‌زا به‌راهه‌نی، ده‌رکی ناسیونالیسمی قه‌ومی له زه‌مینه‌ی زمان، قه‌ومیه‌ت و کولتور بخرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه. له درێژه‌دا ئاکامی جانبیی رێگا چاره‌ی ئه‌م فکریه‌ته بۆ نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌واێه‌تی بخه‌ینه به‌ر ده‌ست. له کوتاییدا، ئاماژه ده‌که‌م به شێوه‌ی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له روانگاێه‌کی تره‌وه.
پیرۆزیی زمان له روانگه‌ی ناسیونالیسمی قه‌ومیه‌وه، زمانی قسه پێکردن حوکمی به‌شێکی پیرۆز له هه‌ویه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ێه که به هه‌ر قیمه‌تێک بێ ده‌بێ بپارێزرێت. له‌م پێوه‌ندییه دا، به‌راهه‌نی ده‌نوسێ: "زمان و کولتوری فارسی، کولتورێکی داگیرکه‌ره که به پاڵپشتی فه‌وجه‌کانی ئه‌رته‌ش... و له‌شکری مه‌ئمورانی بروکراسی، به‌سه‌ر میلیونه‌ها ئازه‌ربایجانی دا سه‌پێندراوه و ئه‌و نه‌ته‌وه‌ێه‌ی به بێ زمانی، بێ کولتوری و به نه‌بونی ماف و به‌ش مه‌حکوم کردوه". له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه به دوو خاڵ ده‌که‌م. 1- به پێجه‌وانه‌ی بۆچونی ناسیونالیسم، زمان ئامرازێکه بۆ پێوه‌ندی گرتنی ئینسان له‌گه‌ڵ که‌سانی دوه‌روبه‌ری. ئه‌م ئامرازه کولتوریه‌ش ده‌گۆردرێ. به‌رده‌وام و هاوکات له‌گه‌ل گۆرانکاری ئابوری و کۆمه‌ڵاێه‌تی کۆمه‌ڵگادا، له حاڵی گۆران و ئاڵوگۆر داێه. پێک دێ و له‌ناو ده‌چێ، یان ده‌بێته شتێکی‌تر. ئه‌م خاڵه‌ش بڵێم که فێر بونی زمانێکیت بێجگه له زمانی خۆ، ئینسان پێشکه‌وتوتر و به فه‌رهه‌نگتر ده‌کا. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه لاێانگرانی ناسیونالیسمی قه‌ومی به "بێ کولتوری" له قه‌ڵه‌م ده‌دا، ده‌بێ له جێگاێه‌کیتر ده‌لیله‌که‌ی بدۆزینه‌وه. 2- زمانی فارسی به چه‌ند ده‌لیلێکی گونجاو، وه‌ک زمانی ره‌سمیی ئێران هه‌ڵبژێردراوه. له ئاکامی به‌رین بونه‌وه‌ی سه‌رماێه‌داری و پێویستیی که‌ڵک وه‌رگرتن له تکنولوژی، زانستی نوێ، رێکخستنی کۆمه‌ڵگای مودێرن و ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی بونی زمانێکی سه‌رتاسه‌ری که هه‌مو شارومه‌ندان بتوانن پێکه‌وه پێوه‌ندی پێک بێنن، بوو به زه‌روری. ئه‌م زه‌روره‌ته تایبه‌ت به ئێران نه‌بو. له سه‌ده‌ی 17 ته‌نیا له‌سه‌دا 25ی خه‌ڵکی ئینگلیس به زمانی ئینگلیسیی ئه‌مرۆ قسه‌ێان ده‌کرد. به‌ڵام نیاز به زانست و تکنولوژی، کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ناچار کرد که زاراوه‌ێه‌ک له نێوان زاراوه ره‌واج داره‌کان هه‌ڵبژیرن و بیکه‌ن به زمانی سه‌رتاسه‌ری. دیاره زمانێک وه‌ک زمانی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرا که له ناوچه‌کانی شارنشینی ئه‌سڵی دا زیاتر بره‌وه‌ی هه‌بو. ئه‌مه له ئێرانیش رویدا. به‌ر له پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوی سرتاسه‌ری له ئێران، زمانی فارسی له زۆربه‌ی ناوچه گه‌وره‌کانی شاری و دێهاته‌کانی وڵات‌دا بره‌وی هه‌بوه. به هۆی ئه‌ده‌بیاتی کۆنی فارسی، ئه‌م زمانه ته‌نانه‌ت بوه به یه‌کێک له زمانه ره‌واجداره‌کانی باره‌گای خه‌لیفه‌کانی راشدین. به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه، شاکانی سه‌فه‌وی و قاجار که تورک بون، نوسراوه‌کانیان هه‌ر به‌م زمانه نوسیوه. ره‌زاشا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خه‌ڵکی شیمال بوو( ته‌نانه‌ت زۆر که‌س له‌و باوه‌ره‌دان که له بنه ماڵه‌ێه‌کی تورک زمان بو)، زمانی فارسیی وه‌ک زمانی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵبژارد. ته‌نانه‌ت دوکتور ته‌قی ئه‌رانی که له مخالفانی سه‌رسه‌ختی شا بوو، له بواری زمانی سه‌رتاسه‌ری دا له‌گه‌ڵ ره‌زاشا رێک بوو. به کورتی، زمان نرخێکی کولتوری نه‌بو که له لاێان "شوینیسمی فارسه‌وه" به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا سه‌پێندرابێ. ناسیونالیسمی قه‌ومی له رێگای په‌ره‌ستنی زمانی خێڵ و قه‌ومی خوی و ته‌کفیری زمانی قه‌ومی "حاکام" ده‌ێه‌وێ که خوراکی پێویست بۆ پێک هێنانی نه‌فره‌تی قه‌ومی ئاماده و هێزی بۆ کۆ بکاته‌وه.
قه‌ومی ئه‌هریمه‌نی به پێچه‌وانه‌ی هیزه سیاسیه سکۆلار و کومونیسته‌کان، ناسیونالیسمی قه‌ومی به پاڵپشتی پێک هینانی نه‌فره‌تی قه‌ومی هێز کۆ ده‌کاته‌وه. ناسیونالیسمی قه‌ومی ره‌خنه‌ی جیدی له نابه‌رابه‌ری ئابوری، نابه‌رابه‌ری له نێوان ژن و پیاو، که ده‌وڵه‌تی حاکم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاێانی دا سه‌پاندوه، نییه. خواسته‌کانی وه‌ک بیمه‌ی بێ‌کاری، کار بۆ هه‌موان، له‌ش ساغی و خوێندن به خۆرایی و خزمه‌ت گوزاریه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان له ده‌زگای فکریی ئه‌م فکریه‌ته سیاسیه دا وجودی نییه. له ئاکامدا به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی هێز، و بۆ بوون به وه‌سیله‌ی فشار و ئیمتیاز وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی، له به‌رده‌م خۆیدا هیچ رێگاێه‌ک جگه له نه‌فره‌تی قه‌ومی ناناسێ. هه‌ر بۆێه پشت به‌ستن به ته‌بلیغات له دژی " میلله‌تی حاکم" مێحوه‌ری سه‌ره‌کیی که‌مپینیان پێک دێنێ. ئه‌م ئاسۆ و باوره‌ێه که ره‌زا به‌راهه‌نیی هان داوه تا وه‌ک بیرمه‌ندێکی ئه‌م فکریه‌ته له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی فارسی دا که‌لیماتێکی وه‌ک "شوینیسمی فارس"، "موتوعه‌سب"، "ره‌گه‌ز په‌ره‌ست"، "ئیبلیسی" و "داگیر که‌ر" و هتد.. به ئاسانی به‌کار بێنێت. ناو براو ده‌نوسێ: "مه‌به‌ست له بونه خوێنه‌وار، ملدانه به زمانێک که شوینیسمی فارس و ره‌گه‌ز په‌ره‌ست به‌سه‌ر میلیونها ئازه‌ربایجانیدا سه‌پاندوه." ئه‌م عێباره‌تانه، به هه‌مان شێوه که پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا، موئموریه‌تیان هه‌ێه تا خوراکی پێویست بۆ پێک هێنانی کینه و نه‌فره‌تی قه‌ومی له نێوان شارومه‌ندانی قه‌ومه جۆراوجۆره‌کاندا ئاماده بکه‌ن. ئه‌م شێوه دیالۆگه، موشکل و کێشه‌یان له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی و ئابوری که ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا سه‌پاندوه، نییه. له ئاکامدا گوروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندیی قومییان، قه‌ومه‌کانیتر به نالاێه‌ق و قه‌ومی خۆێان ده‌په‌ره‌ستن.
قه‌ومی باڵاده‌ست له حاڵیکدا له روانگای "ناسیونالیسمی قه‌ومیه‌وه، قه‌ومی "حاکم' یان ته‌نانه‌ت هاوسنور، به هه‌ر جۆره به‌ڵاێه‌کی زه‌وینی و ئاسمانی داده‌نرێ، قه‌ومی "خۆیی" رگه‌زه‌ن به سه‌رچاوه‌ی شکست هه‌ڵنه‌گر و باڵاده‌ستی هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت پێناسه ده‌کرێ. ره‌زا به‌راهه‌نی له نوسراوه‌که‌یدا تێکۆشاوه ئه‌م مه‌داڵیاێانه له سینگی قه‌ومه‌که‌ی خۆی بدا. ده‌نوسێ: پاش ئه‌وه‌یکه شاری ته‌برێز به بزوتنه‌وه‌ی ته‌ماکۆوه په‌یوه‌ست بوو " وه‌زیری موختاری ئینگلئسی خه‌به‌ری دا به ناسره‌دین شا که چونکه ئازه‌ربایجان پێوه‌ست بوه به بزوتنه‌که‌وه، ئیتر پاشاێه‌تی (سه‌ڵته‌نه‌ت) له خه‌ته‌ر داێه". له درێژه‌دا ده‌ڵێ که "له دوایین رۆژه‌کانی راپه‌رینی ته‌ماکۆ، کاتێک که پیاوانی سه‌ڵته‌نه‌ت ده‌ستوریان دا به سه‌ربازه تورکه‌کانی پاسه‌وانی کۆشکی شا ته‌قه له‌و خه‌ڵکه بکه‌ن که له مه‌یدانی ئه‌ره‌ک له دژی ئیمتیازی ته‌ماکۆ و ئیمتیازه‌کانیتر خۆپیشاندانیان ده‌کرد، ئه‌وان هیچکاتێک ئاماده نه‌بون ته‌قه له خه‌ڵکی موسوڵمان بکه‌ن." پێدا هه‌ڵدان درێژه‌ی هه‌ێه و ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له ساڵه‌کانی 25-24 داوای خودموختاری نه‌کردبا، هیچکاتێک ئه‌وه روی نه‌ده‌دا که بزوتنه‌وه‌ی میللی بونی نه‌وت، له ساڵه‌کانی دواتردا به شێوه‌ی جیدی ده‌ست پێ بکا." ناوبراو له درێژه‌دا دنوسێ: "له بزوتنه‌وه‌ی ته‌ماکۆ، سه‌ربازانی تورک- ئه‌ویش له تاران ئاماده نه‌بون ته‌قه له خه‌ڵک بکه‌ن، و له شۆرشی مه‌شروته‌دا ناوه‌ندی نهێنی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ێاله‌تی، خه‌ڵکی له دژی ئه‌رته‌شی مه‌رکه‌زی چه‌کدار و کۆ کرده‌وه و پاشان ئه‌م ئه‌رته‌شه له ده‌روازه‌ی ته‌ورێز به چۆک داهات". ئازه‌ریه‌کان به هۆی ره‌خنه و نفوزیان له سیسته‌می سیاسی ئابوری ئێران، ده‌وری به‌رجه‌سته‌ێان له گۆرانکاریه سیاسیه‌کانی ئێران هه‌بوه. به‌ڵام شێوه‌ی ئاماژاه‌ی به‌راهه‌نی به‌م قه‌زیه‌یه جێگای پرسیاره. ره‌زا حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌نده زانیاری له سه‌ر مێژوی ئێران هه‌یه که بزانێ ژماره‌ێه‌کی زۆر له حوکمرانانی ئێران و له‌وانه زۆر که‌س له جانه‌وه‌رانی ئیسلامیی وه‌ک خه‌لخالی تورک بون. مه‌سه‌له ئه‌وه نییه که به‌راهه‌نی له‌م شتانه ئاگادار بێ. ئه‌و به نیشاندانی لاێه‌ک له دیمه‌نه‌که، ده‌ێه‌وێ مخاتبه‌کانی قه‌ناعه‌ت پێ بکا که ره‌گه‌زی ئازه‌ری زاته‌ن قه‌ومێکی باڵاده‌ست و خاوه‌نی هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیه باشه‌کانه، و له ئاکامدا ئه‌م ره‌گه‌زه ده‌بێ بپه‌ره‌سترێ. ده‌بێ گیانی بۆ بدرێ و گیانی بۆ له‌ناو ببرێ. ئه‌م شیوه ته‌لێغاته مه‌سره‌فی هه‌ێه. به‌م شێوه‌ێه قه‌راره به پێک هینانی لوتبه‌رزی، خۆ به زل زانیی قه‌ومی و هه‌ڵخراندنی نه‌فره‌تی گوروپێکی کۆمه‌ڵاێه‌تی له دژی گوروپێکیتر، هێز بۆ ئارمان و ئامانجه‌کانی کۆ بکاته‌وه.
ته‌عه‌سوبی کولتوری قودسیه‌تی کولتوری رزیوی فیودالی، یه‌کێکیتر له کۆڵه‌که‌کانی پێک هێنه‌ری ناسیونالیسمی قه‌ومییه. ئه‌م فکره، چونکه ده‌ێه‌وێ به جیا کردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له "نه‌ته‌وه‌کانیتر" هه‌ویه‌ی هاوجۆری خۆی پێک بێنێ، خۆی له ده‌ستکه‌وته به‌شه‌رییه‌کان به بێگانه ده‌زانێ. بۆ نمونه جل و به‌رگی رۆژاوا، پێوه‌ندیی ئازادی ژن و پیاو، بردنه ژێر پرسیاری شێوازه‌کان و نه‌ریتی کۆنی کۆمه‌ڵاێه‌تی، له ده‌زگای فکریی ئه‌م فکره سیاسیه دا به "کولتوری بێگانه" له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ره‌خنه‌ی ناسیونالیسمی قه‌ومی له "قه‌ومی حاکم" ئه‌وه نییه که بۆچی رێگای له پێوه‌ندی کولتوریی شارومه‌ندان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه گرتوه. راست به پێچه‌وانه، شکاتی له‌وه‌ێه که، بۆچی ده‌روازه‌ێه‌کیتر کراوه‌ته‌وه و مه‌یدان له کولتور و جیهان بینیی ئه‌وان ده‌گرێ. به‌راهه‌نی گله‌یی ئه‌وه ده‌کا که کولتوری حاکم "یانی کولتوری فارس"، جیهان بینیه خۆیی و ناوچه‌ییه‌کانی ئازه‌ریه‌کانی له ناو بردوه. ئه‌وه‌یکه کولتور به‌رهه‌می ئابوری و سیاسی کۆمه‌ڵگاێه، مه‌سه‌له‌ێه‌کی په‌سه‌ند کراوه، ته‌نانه‌ت له لاێان به‌شێكی گه‌وره‌ی ته‌له‌به‌کانی ئه‌مرۆی ناوه‌نده مه‌زه‌هه‌بیه‌کان. له سه‌رده‌می حاکمیه‌تی "جیهان بینیه‌کانی خۆیی و ناوچه‌یی، کاتێک که‌سێک نه‌خۆش ده‌که‌وێ له‌باتی دوکتور، ده‌یبه‌ن بۆ لای نوشته نوس؛ ژن به کۆیله‌ی پیاو به حیساب دێ؛ فه‌لا موڵکی ده‌ره‌به‌گ (فیودال) بو و له‌گه‌ڵ زه‌وه‌ی ده‌کردرا و ده‌فرۆشرا. بیرمه‌ندانی ناسیونالیسمی قه‌ومی ده‌ێانه‌وێ شه‌پۆلی ره‌وتی مێژو به‌ره‌و دوا بگێرێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه خۆێان به ئاشکرا و به ده‌نگی به‌رز ده‌ری ده‌برن. ره‌زا به‌راهه‌نی له کتێبی "مێژوی موزوکه‌ر" به‌داخ بونی خۆی له بابه‌ت کاریگه‌ریی شارنشینی و مودێرنیسم له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ژن به‌م شێوه‌ێه ده‌رده‌برێ: "لانیکه‌م به شاهیدیی چیرۆکه کۆنه‌کان "له سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و سه‌رده‌می کۆن، ژنی ئیرانی ماڵداری باش بوو، له عاتیفه و داوێن پاکی تێده‌گه‌یشت" به‌ڵام ژنی شارنشین ته‌نانه‌ت له‌م تایبه‌تمه‌ندیه ساده ئینسانیانه‌ش دور ده‌که‌وێته‌وه". ناوبراو هه‌روه‌ها له‌وه نارازییه که کولتوری رۆژاوا ژنی "بێ ریشه" کردوه. ژن "کولتور و رێنوێنی خۆماڵی نییه. که واێه به ناچاری ته‌سلیمی کولتوری هاورده‌ی رۆژاوایی ده‌بێ. ژنی رۆژاوایی لێدراو، له پیاو رۆژاوایی لێدراوتره، بێ ریشه تره، بێ کولتور تره، و له خۆی بێگانه‌تره". به واتایه‌کیتر، ده‌ستکه‌وته‌کانی وه‌ک ئیجازه‌ی کار و به‌شدار بون له کاروباری گرنگی کۆمه‌ڵاێه‌تی، هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ، هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر، مافی ته‌ڵاق و هتد... که ژنی رۆژاوایی له ئاکامی رنێسانسی کولتوری، شۆرشی سه‌نعه‌تی، شۆرشی فه‌رانسه، شۆرشی گه‌وره‌ی ئوکتوبر و خه‌باتی بزوتنه‌وه سوسیالیستیه‌کان، یه‌کیه‌تیه کرێکاریه‌کان و رێکخراوه‌کانی ژنان به‌ده‌ستی هێناوه، یان به بێ کولتور له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، یان به مه‌به‌ستی پاراستنی "کولتوری خۆیی" دژاێه‌تی و قه‌بێح ده‌کرێ. ژنێک که له‌و ئولگوانه په‌یره‌وی ده‌کا سوکاێه‌تی پێده‌کری. به‌داخ بون بۆ له‌ده‌ست دانی "کولتور و جیهان بینی خۆیی" قوڵایی دواکه‌وتو بونی ناسیونالیسمی قه‌ومی نیشان ده‌دا. دۆستاێه‌تی ئه‌م بیر و بۆچونه سیاسیه بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵگاێه‌ک له دۆستایه‌تی پوره ورچ زیانبارتره. هه‌ڵسوره‌انی ناسیونالیسمی قه‌ومی له روانگای چیناێه‌تیه‌وه، ته‌نانه‌ت نوێنه‌راێه‌تی بۆرژوازی ناکه‌ن. بۆرژوازی ئه‌مرۆیی زیاتر مایل به تیجاره‌تی ئازاد، تێکه‌ڵ بونی کولتوره‌کان و له زۆر باره‌وه که‌م کردنه‌وه‌ی رێگرتن له ئیجازه‌ی کار بۆ شارومه‌ندانی وڵاتانی جۆراوجۆره. حه‌ره‌که‌تی یه‌کیه‌تی ئوروپا به‌ره‌و یه‌ک وڵاتی یه‌کگرتو به یه‌ک قه‌واره‌ی سیاسی و زمانی پێوه‌ندیی یه‌کگرتو و هاوبه‌ش، نمونه‌ێه‌که له ره‌وتی کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریی ئه‌مرۆ. له داهاتوێه‌کی نزیکدا شاهێدی تێکه‌ل بونی زیاتر له ئه‌مریکای شیمالی، ئاسیای جنوبی رۆژاوا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بین. ئه‌م روداوانه له حاڵێکدا روو ده‌دا که بیرمه‌ندان و هه‌ڵسوراوانی قه‌وم په‌ره‌ست ده‌ێانه‌وێ ئه‌ندامانی قه‌ومی خۆێان له سنورێکی داخراودا زیندان و له ده‌ستکه‌وته کولتوریه‌کانی هاو ئینسانه‌کانیان له گۆشه و که‌ناری دنیا بێبه‌ش بکه‌ن. هه‌ڵسوراوانی فکریه‌تی ناسیونالیسمی قه‌ومی، ته‌نیا ئه‌و توێژه له کۆمه‌ڵگا نوێنه‌راێه‌تی ده‌کا که به هۆی فشاره کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان و لێنه‌هاتویی خۆێان له وڵامدانه‌وه به بارودۆخی ئێستا، به‌ره‌و لۆمپنیزم خزاون. مه‌شغه‌ڵه‌ی ئه‌مانه "داوێن پاکی" و "گوێ راێه‌ڵی" ژنانی عه‌یل و عه‌شره‌تی خۆێان و ناردنه‌وه‌ێان بۆ سه‌ر کاری "هه‌ویه‌یی" خۆێان یانی " ماڵدارییه".
رێگا چاره یان شه‌یپوری شه‌ری قه‌ومی؟ هه‌ڵسوراوانی ناسیونالیسمی قه‌ومی بۆ بوژانه‌وه‌ی کولتوری "خۆماڵی و ناوچه‌یی" خۆێان، فدرالیزمیان وه‌ک رێگا چاره هێناوه‌ته گۆری. ئه‌م رێگا چاره‌ێه بۆ کۆمه‌ڵگا زۆر خه‌رج هه‌ڵده‌گرێ. ره‌زا به‌راهه‌نی له وتوێژێک له‌گه‌ل یه‌کێک له کاناڵه‌کانی ته‌له‌وێزیونی کانادا، له 29ی 5ی 2003، وتی که سیستمێکی فدرالی له چه‌شنی ئاڵمان یان کانادا زه‌مانه‌تی دێموکراسی ده‌کا. ئه‌مه ته‌نیا کورت بینییه ئه‌گه‌ر ته‌سه‌ور بکه‌ین که ده‌توانری به ئاسانی له‌و سیستمانه کۆپی هه‌ڵبگیرێ و له ئێران پیاده بکرێ. بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی شاسوارانی ناسیونالیسمی قه‌ومی، چه‌ندین ده‌ێه پاش شه‌ره‌کانی ناپلیون و ریفورمه‌کانی له ئیداره کردنی سیاسیی ئاڵمان، له ماوه‌ی 3 شه‌ری گه‌وره‌دا 1871، 1870، 1866، 1864 که له‌گه‌ڵ دانمارک، ئوتریش و فه‌رانسه رویدا، بیسمارک توانی ئه‌یاله‌ته سه‌ربه‌خوه‌کان و یان له ژێر پشتیوانی وڵاتانی هاوسنور، له ژێر چه‌تری ئاڵمانی فدراڵ یه‌ک بخا. داستانی فدرالیسمی کاناداش وه‌ک ئاڵمانه. سیستمی سیاسیی کانادا به‌رهه‌می شه‌ره درێژ خاێه‌نه‌کانی ئینگلیس و فه‌رانسه، ئینگلیس و ئه‌مریکاێه. سیستمه سیاسیه‌کانی ئاڵمان و کانادا به‌ر له یه‌کگرتن، جیاوازیه‌کی سه‌ره‌کییان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی کۆمه‌ڵاێه‌تی ئێران هه‌بو. له‌و وڵاتانه دا هه‌ر ئوستان و محافزه‌ێه‌ک سیسته‌می سیاسی، ئابوریی تایبه‌ت به خۆی هه‌بو. سنوری سیاسی و حدودی حوکمرانیی هه‌ر حاکمێک، یان سنورێکی سیاسیی هه‌ر قه‌ومێک رون بو. به واتاێه‌کیتر، فدرالیسم سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێک هێنا. له ئێرانی ئه‌مرۆدا بارودۆخه‌که به ته‌واوی جیاوازه. به هۆی شه‌ره‌کان، کۆچه‌کان و گۆرانکاریه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان، دانیشتوانی سه‌ر به قه‌ومه جۆراوجۆره‌کان له ئێران تێکه‌ڵاو بون. بۆ نمونه به‌شێک له تورکه‌کان له ئو‌ستانی فارس نیشته‌جێن و برێکیان له ئازه‌ربایجان؛ برێک له کورده‌کان له شارێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئازه‌ریه‌کان ده‌ژین و برێکیان له شیمالی خوراسان .دانیشتوانی خوزستان پێکهاته‌ێه‌که له عه‌ره‌ب، لور، فارس و تورک. کرێکارانی ئازه‌ری که له باک‌و ته‌جره‌به‌ی کاریان له سه‌نعه‌تی نه‌وت دا به‌ده‌ست هێنا بوو و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م کۆچیان کرد بۆ ئابادان، ده‌وری گه‌وره و به‌رچاویان له دروست کردنی فونکسیونی ئابوری سیاسی ئه‌و شاره‌دا هه‌بو. له ئێستادا چلۆن ده‌توانرێ راده‌ی تۆخی قه‌ومیی هه‌رکام له شارومه‌ندانی ئه‌و شاره ئه‌ندازه بگیرێ؟ ئه‌مه پرسیارێکه که ده‌بێ فدرالیسته‌کان وڵامی پێ بده‌نه‌وه. ئاکامی راسته‌قینه‌ی هێنانه‌گۆری فدرالیسم له ئێران، رودانی شه‌ر له سه‌ر سنور و قه‌ومه‌کان ده‌بێ. ناو براو له نوسراوه‌که‌ی دا بۆ "مافی دیاریکردنی چاره‌نوس" به‌راهه‌نی ده‌ڵێ که له‌سه‌دا 40ی کۆمه‌ڵگای ئیران فارس و له‌سه‌دا 60ی قه‌ومه‌کانیترن. به‌ڵام له وتوێژێک له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیونی کانادا به رێکه‌وتی 29ی 5ی 2003 رێژه‌ی ئازه‌ریه‌کان ده‌باته سه‌ر و ئیدعا ده‌کا که ئازه‌ریه‌کان له‌سه‌دا ی37.28 رێژه‌ی وڵاتن، و فارسه‌کان ته‌نیا 32.4 پێک دینن. له‌وه‌یدا که ناسیونالیسمی قه‌ومی ده‌ێه‌وێ حه‌قانیه‌تی به زه‌ق کردنه‌وه‌ی پانتایی و درێژایی و ژماره‌ی خێڵ و عه‌شره‌تی بسه‌لمێنێ، دیاره ئه‌م ئیدیعاێانه ده‌کا. به پێی ئه‌م بیروبۆچونه، مافی مه‌ده‌نی ده‌بێ به گوێره‌ی رێژه‌ی قه‌وم و عه‌شیره دابه‌ش بکرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م فکره مه‌جالی خۆ نواندن په‌یدا بکا، له شاره جۆراوجۆره‌کان شاهیدی رێکخستنی کومیته‌کانی لێکۆڵینه‌وه و ناسینی هه‌ویه‌ی قه‌ومی شارۆمه‌ندان و ده‌رکردنی "بێگانه" ده‌بین. شاهیدی داهێنانی که‌ره‌سه و ئامرازی قه‌وم ناسی بۆ دیاری کردنی تۆخیی که‌سانێک ده‌بین که بۆ نمونه ئه‌ژدادی له ژن و مێردێکی تورک و فارس بوه و نه‌سڵه‌کانی دواتری بنه‌ماڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، کورد و یان تورکمه‌ن زه‌واجیان کردوه. شاهیدی شه‌ره له ته‌سه‌ور به‌ده‌ره‌کان له شاره‌کانی وه‌ک ئابادان، خوره‌مشار و ئه‌هواز ده‌بین که گوروپێک بۆ هه‌ویه‌ی لوری، ژماره‌ێه‌ک بۆ هه‌ویه‌ی فارسی و تاقمێک بۆ هه‌ویه‌ی عه‌ره‌بی و کوردی جیهاد ده‌کا. له ئاستارا، ورمی، شیراز، قه‌زوین و زاهیدان سه‌ناریوی یوگوسلاوی دوپات ده‌بێته‌وه. شاهیدی بزوتنه‌وه‌ێه‌ک له چه‌شنی چیچان ده‌بین که بۆ پاراستنی "جیهان بینی بومی و ناوچه‌یی" جیهاد ده‌که‌ن و ئینسان ده‌کوژن. شاهیدی بونی مه‌دره‌سه و مه‌کته‌به‌کان به پادگان و ماعه‌سکه‌ر، و گه‌ره‌که‌کان و شه‌قامه‌کان به خه‌تی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ر ده‌بین له نێوان تورک و فارس و عه‌ره‌ب دا. خۆپه‌سه‌ندیی قه‌ومی ئا‌گری شه‌ری ناوخۆی قه‌ومه‌کانیش هه‌ڵده‌کا. هه‌ر قه‌ومێک له ناوچه جۆراوجۆره‌کان به له‌هجهR |