عه‌باس شوان

 

له‌دژی تۆتالیتارییه‌تی ئیسلامی

06.03.01

هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئابدو، یه‌کیک بوو له‌و بڵاوکراوه‌ فه‌رنسیانه‌ی وێرای وێنه‌ کاریکاتێرییه‌کانی محه‌مه‌دی موسولمانان دووباره‌ بڵاوبکاته‌وه‌. وا بریاره‌ له‌ژماره‌ی داهاتوویدا به‌یاننامه‌یه‌ک به‌ئیمزای چه‌ند که‌سایه‌تی به‌نێوده‌نگ له‌وانه‌ سه‌لمان ڕوشدی و ته‌سسلیمه‌ نه‌سرینی به‌نگلادێشی  په‌رله‌مانتاری هۆڵندی به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی ئایان هرسی و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی هێنری لیفی بڵاوده‌کاته‌وه‌ به‌ناونیشانی: پێکه‌وه‌ له‌دژی تۆتالیتارییه‌تی ئیسلامی.

واهاتووه‌: دوای زاڵبوون به‌سه‌ر فاشیزم و نازیزم و ستالیزم، ئێستا جیهان به‌ره‌وڕووی هه‌ره‌شه‌یه‌کی دی ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئیسلامیزمه‌. ئێمه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیران دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ تۆتالیتاریه‌تی ئایینی ده‌که‌ین. له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی به‌های ئازادی و یه‌کسانی و سکۆلاریزم بۆ هه‌موو. ‌ئه‌وه‌ کاره‌یش به‌چه‌ک نا به‌هزر ده‌ێته‌ دی. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت شه‌ری شاراستانییه‌کان و دژایه‌تی نێوان ڕۆژهاڵات و ڕۆژئاوا نییه‌، به‌ڵکوو جه‌نگێکی هه‌مه‌گیره‌ی دیموکراتخوازانه‌ له‌دژی سیۆکراتییه‌کان.


ئیسلامی تووندڕهو، سهرچاوهی بهڵا!
 
06.02.25


کارسازێکی ئهڵهمانی تهمهن 61 ساڵ، بهماوهیهکی کورت لهدوای دهستدرێژییهکهی تهموزی ساڵی ڕابردووی شاری لهندن. لهسهر حسابی خۆی لهسهر دهسماڵ ـ کلێنکسی تهوالیت ئایهتی قورئان چاپ دهکات. بهمهبهستی ئیستیفزازکردن بۆ مزگهوت و تهلهفیزیۆن و ئاژانسهکانی دهنگوباس دهنێرێت. ههروهها لهئهنتهرنێتدا ههڕاجی دهکات و نرخی ههر لوله کلێنکسێک بهیهک ئیرۆ دادهنێت.

پارهی دهستکهوتهکهی ئهو کاره تهرخان دهکات بۆ دروستکردنی پهیکهری یادگاری بۆ ئهو کهسانهی بهدهستی تیرۆریستانی ئیسلامی گیانیان لهدهستداوه‌. قورئانیشی بهکتێبی : مهتهبخی کاری تیرۆریستی شوبهاندووه‌.دهربڕینێکی هاوشێوهی دیش ههیه، دهڵێت: مزگهوتهکان بوونهته ژووری ئامادهسازی کاری تیرۆریستی.


وهزێری دارایی ئوستراڵی لهبهرانبهر ئهو پهناههنده و کۆچکردوانهی وڵاتانی ئیسلامی که بهشانوباڵی کاری جیهادیدا ههڵدهدهن دهڵێت: وهک چۆن موسوڵمان ئاماده نیین بهپێڵاوهوه بچنه سهر بهردهنوێژی مزگهوت بۆ نوێژ کردن، بهههمان شێوه و بۆ ئهوهی دهرنهکرێن، دهبێت ئامادهیشبن بههاکانی ئهم وڵاته بپارێزن و پێشێلی نهکهن.



 

 

           

 

02/09/2015