خه ونه  نه وتاوییه کان

 شۆرش محه مه د  عه لی

  من خۆم  له گه ڵ  خۆمدا نا ّّخه وم

بێزم له ده ستی خوێناوییم ،،،،

ده می نه وتاییم ،،،،

جه سته ی ئاره قاوییم ـ ـ ـ ده بێته وه!!!

نازانم چۆن و به فرمانی کێ ؟

مۆنیکا﴾ ــ به مشه وه

له باغه ڵی کلینتۆنه وه دێته باغه ڵی من !!!

ئه وه تا به شاهیدی ئه ستێره کان

له نێۆ چیغه که ما

خۆی ده کا به قوربانم و

یه که  یه که ی خانه  نه وتاوییه کانی  له شم ده لێسته وه !!!!

٭٭٭٭٭٭٭٭

روباری نه وت

به جاده و کۆڵانی شارا گوزه ر ده کا

ده روا ـ ـ ـ ده رووووووووووا  !!

ماڵه کان وه ک ماڵی هه ژار ساردو سڕ

سۆپاکان ـ ـ ـ وه ک منی ئاشق ماتومه لولو کڕ

ئه و رۆژه دایکم له سه رما ده له رزی و گوڵه ئه ستێره ی له چاویا ده باران

من ـ ـ ـ له تاو رۆحدانی ئه و

سپرتۆی رۆحم کرده سۆپاکه وه !!

خوشکم ـ ـ ـ به چه خماخه ی چاوه کانی دایگیرساندو

کڵپه ی  کردو سوووووووووتا

سۆپا بوو به خوشکم و خوشکم بوو به سۆپـــــــا

له و رۆژه وه

ناوێرین 

ئازادانه

وه کو نه وت  به ناو شارا  گوزه ر  بکه ین

پێمان ده ڵێن  ما ڵێ  خوشکه  سوتاوه که !!!!

٭٭٭٭٭٭٭٭٭

رۆژێ  چه ندان  که ره ت

ده مرم  و  ده ژێمه وه ـ ـ ـ

ئه وه تا ، زیندووی مردووم و

مردووی زیندووم و

  گوێم له شه پۆڵه شێتی ده ریای نه وتی نێو جه سته مه ـ ـ ـ

که چـــــی به لۆکــــــــه

لێوی  چرادانی  رۆحم ته ڕ ده که ن

تا نه کوژێمه وه !!!!!

٭٭٭٭٭٭٭

٢٣ـــ ٢ ــ  ٢٠٠٦

 

           

 

02/09/2015