| 
					
					    
					
					
					خۆزگه مانگ، مێینه نه‌بوایه 
					
					
					ههناوییشی، به خه‌رمانه پڕ نه‌بوایه 
					
					
					شهوگهرۆک و، بانه‌و بانکه‌ر 
					
					
					بو ژووانان 
					
					
					ڕێی ئه‌وینی، نه‌گرتایه 
					
					
					  
					
					
					خۆزگه ئه‌تۆش*، ئه‌ی 
					
					  
					
					
					 هه‌ساره‌ی جوان 
					
					
					ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی، ئه‌ستێره‌کان 
					
					
					ئه‌ی باره‌گاو، کانگای به‌هره 
					
					
					مایه‌ی رامان 
					
					
					جێی سه‌رسووڕمان، 
					
					
					که‌پرێکی وا، بڵند و به‌رز نه‌بوونایه 
					
					
					بۆ ژیانی گۆشه‌گیرییم، 
					
					
					هاوڕاز و هاوخه‌مم ده‌بوون 
					
					
					له لاتان و، له لام ده‌بوون، 
					
					
					میوانێکی تیشکبهخشوو، 
					
					
					نازدارو هاوده‌مم ده‌بوون 
					
					
					ئه‌وجا په‌پوله‌ی سرکی هیواو ئاواتم، 
					
					
					له‌توێی تیشک و پرژه‌ی پڕشنگ 
					
					
					ئاشنای له‌نجه‌و، 
					
					
					هۆگری ناز، ئه‌بوونه‌وه 
					
					
					ئه‌ندێشه‌که‌م، هێنده‌ی تر، قووڵ 
					
					
					 به ناخما ڕۆ ده‌چوونه‌وه. 
					
					
					    |