سه‌ری ساڵ

سالار جه‌وهه‌ر

Salar74.j@hotmail.com

 

له‌م شه‌قامه‌ ئاهه‌نگ سازه‌.... ئه‌وی دیان خان و مانه‌

ئه‌م ماڵه‌ مه‌ستی ورشه‌یه‌ .... ئه‌وی دیان چراخانه‌

 ئه‌م سنۆبه‌ره‌ مۆم ئه‌گرێ.... ئه‌وی دیان دیاری مناڵ

ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ شیعر ئه‌چڕێ .. ئه‌وی دیان پرشه‌ی خه‌یاڵ

 ئه‌وه‌ شۆخێ پیایدا ئه‌ڕژێ ، به‌رامه‌ی عه‌شقی به‌هارێ

ئه‌وه‌ گه‌نجێ خه‌ونه‌کانی ، کلوی به‌فره‌و بۆی ئه‌بارێ

 ئه‌م ده‌سته‌یه‌ به‌ره‌و ئاسمان ، وورشه‌ی ئاگریی ئه‌نێرن

ئه‌وانی دی له‌و که‌ناره‌ ماچی ژووانیان ئه‌ژمێرن

 گلاره‌که‌م سه‌ری ساڵه‌ ، دنیای ئێره‌ کریستاڵه‌

ئاخۆ له‌وێ خه‌می گه‌وره‌ ده‌ریای فرمێسکی مناڵه‌؟

 ئاخۆ له‌وێ عه‌شق مه‌مه‌و ئێستاش له‌زیندانا ئه‌مرێ ؟

ئاخۆ ئێستاش باڵای نێرگز به‌نیشانه‌ی تفه‌نگ ئه‌کرێ ؟

 گلاره‌که‌م سه‌ری ساڵه‌ جه‌ژن ڕوحم ئه‌هه‌ژێنێ

ئاخۆ ئه‌مشه‌و چ سۆزێ بێ لانکه‌ی غه‌ریبیم ڕاژێنی ؟

 

نه‌رویج

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca