ئــــــــــــازادی یـــــــــا مـــــــــــه رگ

نامۆ سامان

 

حه قیقه ت پاڵنه رێکی زیندووه که داهێنان ئه نجام ئه دات و هه میشه روو له په ره سه ندنێکی به رده وامه. حه قیقه ت له دژی ماتریالی ده جه نگێ که ماتریالی تێپه ربکاو بگا به حه قیقه ت.

ئێمه چی له حه قیقه ت گه یشتین یان حه قیقه ت ده یه وێت چیمان پێ بڵێ؟  ئێمه چی له حه قیقه تی ئه و رۆژانه گه یشتین که سیاسه ت به شێک بوو له ژیانی رۆژانه مان؟ئێمه له م هاوکێشه ی سیاسی و لۆژیکه دا له دۆراوێک هیچی ترمان پێ نییه بۆ حه قیقه ت! من وه کو تاکێکی کورد که ئاواره ی زینده ی خۆم و ئاواره ی ئیفلیجی سیاسی کوردم ده مه وێت زۆر راشکاوانه وه به ده م ئازاره کانی جه سته و ململانێ کاره ساتێک که تێکه وتووم بێمه زوبان به زوبانێک که ئیتر له هزی مندا به ره و ئاساوری شه ر و سه رگه ردانی بێ وڵاتی بێ سه رکرده ، به قه د تێکه ڵبوونی هیجره ت که به شیک بووه له ژیانی هه زاره ها تاکی کوردی بێ وڵات و بێ ده وڵه ت بێمه زوبان ئه گه ر زمانی من نه چێته ژێر چه قۆی ده سه ڵاتو حیزبه وه.

ئاخر ئێمه ئاسایشی نه ته وه مان بۆ کۆشتنی خۆمان بۆ پاراستنی برا عه ره به کانمانه حیزب خوایه ، حیزب باوکه ، دایکه ، حیزب ئه و زیندانه گه وره یه بوو که هه م که سایه تی لێساندین، هه م ئێمه ی به زیندوویه تی زینده به چاڵکرد.

ئێمه له وه ته ی هه ین هیجره ت ده که ین به ڵام هه رگیز نه مانتوانی مه دینه یه ک له خۆماندا دروست که ین! نه مانتوانی ئاسوری شه ر له خۆماندا سارێژ که ین ئێستاکه یش به ده م سه رگه ردانی پلانێکی زۆر ترسناک که رووبه رووی خه باتی بزوتنه وه ی گه لی کورد بووه ،ئه و پلانه یش هه ر له سه ر پشتی گوێدرێژه شه له که ی ئێراقدا ئاماده باشی بۆ ده کرێت و لوزانێکی تر له سه ده یه کی تر و له به رگێکی تر ده یه وێت نه ک جوگرافیای بوونم به ڵکو شێوه یشم بگورێت ئێمه به درێژای سه ده یه که خوێنمان لێده رژێت و ئاساوری کوشتن و برین و کۆچکردن و ئه نفال و گۆری به کۆمه ڵ له جه سته ماندا ده چۆرێت ده مانه وێت له سه ر پشتی ئه م گوێدرێژه وه  بانگه وازی ئێراقێکی تازه بکه ین بار و کورتانی ئه و گوێدرێژه یش ئه و ژه هره بوو که به ناوی دیموکراسیه وه له ده ستورێکدا ده رخواردی تاک به تاکی مرۆڤی کورد ئه دراو به فه رمی  په نجه ی مه رگی خۆمانکرد به سنودقی هه ڵبژاردندا.

زورناو شایه ره کانی حیزبو لافیته قیزهێنه ره وه کانو ریکلامی ئێمه ین ئێراقی تازه بنیات ده نێین ئێمه ی خسته دۆزه خی په راویزی زبڵخانه ی سیاسه تی ده وڵه تانه وه.

ده ڵێن ئه و نامانه ی که سه رکردایه تی سیاسی کورد پۆستی ده کات بۆ وڵاته یه کگرتۆکانی ئه مه ریکاپێش خوێنده وه یان فرێ ئه درێته ته نه که ی خۆڵی ئه مه ریکاوه به هه مان شێوه یش ئه و نامانه ی که تاکی کورد ده ینێرێت بۆ سه رکردایه تی کورد دیسانه بێشه رمانه بێ گوێدا ده خرێنه ته نه که ی خۆڵی سه رکرده و حیزبه وه ئێمه له م هاوکێشه یه دا جگه له دۆراوێک هیچی تر نیین.

ئێمه که نه مانتوانی له سه ر بنه ماکانی ئه قڵ و لۆجیک پردێک له نێوان خۆماندا دروست که ین بیگومان نه یشمان توانی  له و پلانه بگه ین که ئه مرۆ تێیکه وتووین.

ئێمه چونکه خاوه نی بنه مایه کی فیکری نیین ده بێت دایمه سه رگه ردانو ره شبینو په ره وازه بین ئێمه که خوێندنه وه یه کمان نه بێت بۆ رابردووی له سه ر بنه ماکانی تێرامان و تێفکرکردنو زانست هه رگیز ناتوانیین له ئاینده بگه ین. ئاینده یه ک که تاک به تاکی جه سته ی ئێمه ی پێوه گرێدراوه.هه ربۆیه ئاینده مان سیبه ری ئه و رابردووه پر له کاره ساتو خویناویه مانه .

ده ستورێک که ئێمه مه رگی خۆمانمان تیاده بینی بێشه رمانه و زۆر به تۆپزی خستمانه گه ردنی خۆمانه وه.

له مه لیک فه یسه ڵی یه که مه وه تا هه ر چوار جمهورێکه ی عێراق و به جمهورێکه ی سه رۆکی کوردیمان ئێمه ی کورد دایمه قاچه شکاو شه لو گێره که ی عێراق بووین کۆتاییه که یشی مه رگی خۆمان بووه.

ئه م عێراقه بۆ ئێمه ی کورد جگه له په تی سێداره بۆ گه ردنمان هیچی تری بێ ره وا نه بینین.تێنه گه یشتن له م هاوکێشه یه دا و سوربون له سه ر خوێن رشتنی جه سته ی کورد و به ر ده وامبوونی له سه ر ئه م سیاسه ته چه وته یان به پێچه وانه وه تێگه یشتن له سه ر ئه م سیاسه ته چه وته وبه رده وامبوونی له کوشتنی ئێسکوپروسکی ئێمه ده بێت حه قیقه ت چیمان پێ بڵی؟ تێگه یشتن له حه قیقه ت گه رانه وه یه بۆ ئه و رابردووه خوێناوییه، ئه و رابردوویه یش ئێمه نه مانتوانی له سه ر بنه ماکانی تێرامانو زانست راڤه بکه ین ئێمه ی خسته نێو دووریانی تێنه گه یشتن له سیاسه ت.

سیاسه ت گه رچی بریتیه له به رێوبردنی رۆژانه ی عه قڵی مرۆڤ و هونه ری راگرتنی ژیانه و ده بێته فه نی به رێوبردنی ده سه ڵات.. ئێمه له سیاسه ت نه گه یشتین! ئه ی چی له ده سه ڵات گه یشتین؟ده سه ڵات له و جوگرافیایه ی ئێمه دا که له سه ر فاکته ره کانی بوون، به خۆ بوون به خۆزانین سه ری له هێلکه ی ده سه ڵاته وه جوقاند ئیتر له یه وه دیکتاتۆره کان له مه رگی خۆیان دڵنیا بوون هه ربۆیه ژیانی هه زاره ها که سیان کرد به قوربانی خۆیان .خوێن رشتن له و ده ڤه ره دا ته مه نی دیکتاتۆره کانی درێژ ده کرده وه ئاخر مه ردمه کان ناتوانن کاتێ مه رگی رۆڵه کانینان به چاوی خۆیانه وه ده بینی و جه سته ی نیشتیمانیش له خوێنی خۆیدا قوڵپی ئه دا بیر له ژیان بکه نه وه دیکتاتۆره کانی ئه و ده ڤه ره که له و بروایه دابوون که ده سه ڵاتیان په یوه سته به ئازایه تی خۆیان وبنه ماڵه یان خۆیان به خاوه نی هه موو ده سه ڵاتێک ئه زانی چونکه زۆر دڵنیا بوون که ده سه ڵات موڵکی خودی خۆیانه و به رهه می ئازایه تی خۆیانه  و هه رگیز له و بروایه دا نه بوون که خه ڵک ئه و ده سه ڵاته پیبه خشیون ، هه ربۆیه ئه مرۆکه فه لسه فه ی کوشتنو برین و ماڵویرانی ئه و قه یرانه گه وره یه ی که عێراقی تێکه ووتوه سه لماندی که ئه م وڵاته له سه ر فاکته ره کانی هێزو ده سه ڵات بنیاتدراوه مه حاڵه ئازادی به خۆیه وه ببینێت. فه یله سوفی وجودی ئه ڵمانی [کارل یاسیرر] ده ڵێت:گه لی ئه ڵمان لێپرساون به رامبه ر رووداوه کانی جه نگی جیهانی دووه م، نه ک ته نها له به ر ئه وه ی هاوبه شی شه ره که یانکردووه به ڵکو له به ر ئه وه ی بێده نگ بوون له هه ڵسوکه وتی هیتله ر نه هاتنه برژێنه سه ر شه قامه کان و دژی کرداره کانی هیتله ر بنه وه.ئێمه له م هاوکێشه ی سه رکرده و خه ڵکدا جگه له دۆراوێک هیچی تر نه بوین.ئێمه به زۆرینه که ده نگماندا بۆ عێراق دۆراندمان، ئێمه به که مینه که وتمان نا بۆ عێراق دۆراندمان ئێمه له م هاوکێشه‌ یه دا جگه له دۆراوێک هیچی تر نه بووین.هێڵه سوره کانی سه رکردایه تی کورد بۆ عێراق ئێمه خسته به رده م دوریانێکی سه خته وه ئیتر دۆراند دوای دۆراند تێکشکاند دوای تێکشکاند ئێمه ی به ره و ئه م چاره نوسه برد.

عێراق بۆ ئێمه ی کورد له چاڵێكی گه وره ده چوو که مه رگ پێشوازی ده کرد ئێمه به ده ستی خۆمان خۆمان فرێدایه چاڵی مه رگه وه.گۆره به کۆمه ڵه کانی ئه نفال و عێراق له گه ڵ شاره رزگارکراوه کانی کوردوستان یه ک مانای ئه دا بۆئێمه که به موو جیاوازی نه بوو له وێ مردۆکان به ره و رزین ده چوون لێره زیندۆکان له ناخا پێشێل ده کران و گاڵته به موعاناتیان ده کرا .ئێمه له م هاوکێشه یه دا جگه له دۆراوێک هیچی تر نه بووین.هێڵه سوره کان که له بڵنگۆی حیزبو سه رکرده وه ئه درا به گوێ کوردا هه ر زوو ئه خرایه ته نه که ی خۆڵی عێراقه وه. ئاخر هێڵه سوره کان بڵقی سه ر ئاو بوون هه ربۆیه جێپۆڵیتیکی ئه و ده ڤه ره برتیین

له ده سه ڵات که سه ر بنه ماکانی داپڵۆسینو کوشتنو برین دێته وه ڵام..ئیتر دیموکراسی مانایه کی نابێت

 بۆ وتن ئێمه له و عێراقه دا ئاسنی سارد ده کوتین. چوونی هێزی پێشمه رگه بۆ عێراق واته دیلکردنی ده سه ڵاتی کورد ،هاتنی سه دان هه زار عه ره ب بۆ کوردستان دیسان ئه نفالێکی تر له ژێر چه تری دیموکراسی و

برایه تیدا. له به رنامه ی داهاتوی عه قڵی سیاسی ده سه ڵاتی کورددا گۆرینی سرودی نه ته وایه تی و

گۆرینی ئاڵای کوردوستان بۆ ئاڵای هه رێم که پلانێکه که دووژمن ره نگی بۆ کێشاوه یه کێکه له گه مژه ترین عه قڵێتی ده سه ڵات که به ده ستی خۆی پیرۆزی خۆی زینده به چاڵکرد له کاتێکدا کوردستان به فه رمی نه ناسراوه هێشتاکه له خه باتی به رگریدایه وه سنوره کانی له رووی جوگرافیاوه ده ستنیشان نه کراوه، فیدراڵی ته نها ناوه که به س کورد ده ڵێ ئه گینا تاکو ئێستاکه که سمان گوێ لێنه بووه که به غداد بڵێ عێراقی فیدراڵ..که ئه مه گه وره ترین خیانه ته که سه رکردایه تی کورد و حیزبه کان دایان به گوێ خه ڵکدا.

ده ست لێدان له سمبوڵو پیرۆزی نه ته وه وه تێکه ڵکردنی به نه ته وه ی تر واته تۆ به ده ستی خۆت

شه ریکه بۆ خۆت دروستکرد ئیتر مه حاڵه جارێکی دیکه به بێ پرسی شه ریکه به شت په نجه به ئاودا بکه یت. په که که که سمبوڵ و خه ونی رۆڵه کانی کورد بوون له باکوری کوردستاندا دوژمن پلانێکی بۆ کێشا

که به ناوی ریفۆرمه وه له تبکرێت به هه مان شێوه دیموکراتی رۆژهه ڵاتیش به ناوی ریفۆرمه وه پارچه پارچه بوو ئه مه ئه و پلانه بوو که دووژمن ده یخواست و به ده ستی کورد جێبه جێکرا ئیتر لێره وه دوژمن ئه وه ی ویستی هاته دی.حیزبه کانی خۆمان تاکو ئێستاکه که هێزێکی سه ر بارزی یه کگرتوویان نییه که ئه ویش نه گبه تیه کی تری ئه و باشووره یه به کورتێکه ی ئێمه ئه وه مان لێچنی که پلانی بۆ له ناوبردنی کورد له ئارادایه وه به کپکردنی کێشه ی کورد له و باشوره دا ئیتر به شه کانی تر ئۆتۆماتیکیه ن کپ ده بن ئیتر ئێمه ی کورد ده بێت چاوه روانی کاره ساته سروشتێکان بین تا بێینه وه سه ر قاچی خۆمان چونکه ئێمه

له و هه لانه ی که بۆمان هه ڵکه وت ئێمه نه مانتوانی به کارێی بهێنین نه مان توانی بیقۆزینه وه وه تازه تا په نجا ساڵی تر هه لی وا بۆ کورد هه ڵناکه وێت.له دوای روخانی سه دام که ئه مه ریکا رۆڵێکی کاریگه ری هه بوو له عێراقدا هه تاکو ئێستاکه پرسی کورد ته نها به ته له فون و ماچکردن و ده عوه تکردن و گوڵباران بووه هه تاکو ئێستاکه یه ک دیکۆمێنت نییه له نێوان کورد و ئه مه ریکادا له سه ر چاره نووسی گه لی کورد

واته کێشه ی گه لێکی خێر نه دیو له خۆی ته نها هه ر قسه ی رووت بووه. ئه م قسه یه ش به ڵگه که ی خودی سه رۆکی هه رێمه که ده ڵی:

 {بیکه ر به ته فون قسه ی له گه ڵ کردم}واته چاره نووسی میلله تێک به ته فونێک زینده به چاڵکرا.

راپۆرته که ی بیکه ر و هامیڵتۆن ئه گه ر سه رکردایه تی کورد بڵێ ئێمه ئاگامان لێ نییه ئه وا درۆیه کی گه وره یه ته نها پاکانه یه که خۆڵ بخه نه چاوی کورده وه ئاخر سه رکردایه تی کورد ته نها قسه بۆ کورد ده کات هه ر خه ریکی چه واچه کردنه،عاتیفه و سۆز و قسه بریقه دار ئێمه یان به م رۆژه برد.

تێگه یشتن و تێنه گه یشتن له راپۆرته ی  بیکه ر وهامیڵتۆن  دۆراندنه ، دۆراندن.وه ڵامدانه وه ی و وه ڵامنه دانه وه ی ئه م راپۆرته هه ر دۆراندنه، دۆراندن.ئاخر ئه زانم هێڵه سوره کان کورد پێش ده ستور بۆ عێراق خرانه ته نه که ی خۆڵی عێراقی تێکشاکاوه به هه مان شێوه یش ئه مه ریکایش ده یخاته ته نه که ی خۆڵکه ی تێکشکاندی سیاسه تی کورده وه.ئێستاکه له م هاوسه نگی دۆراندنه دا تۆ بریاری چی ئه ده یت ئازادی یان مه رگ؟ئازادی یا مه رگ ئه و شاکاره به پێزه ی نیکۆس کازانتزاکیس که باس له کریت ده کات کریت په ڵه یه کی ره شه به نێوچه وانی ئه وروپاوه هه ربۆیه ئه وروپا له هه وڵداندایه بۆ گه رانه وه ی ئه و به شه جوگرافییه ی بۆ باوه شی دایک، ئاخر مه سیح له کریتدا رۆژانه له خاچ ئه درێ زامه کانی خوێنی لێده چۆرێت..هه ربۆیه کێشه ی تورکیا بۆ چونه ناو ئه وروپاوه کریته نه ک مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی و

مافی گه لی کورد به ڵکو ته نها و ته نها کریته.ئه ترسم ئه و پلانه ی بۆ باشور کوردستان کێشراوه ئه وروپا ده ستی تیا هه بێت ،که که رکوک به تایبه تی بێته قوربانی کریت ئاڵوگۆری پێبکرێت.ئه مه ریکێکان به مه یان زانی بێت، هه ربۆیه راپۆرته ی بیکه ر هامیڵتۆن ئێمه ی شۆک کرد .ئاخر ئه مه ریکا هات دیموکراسی بێنێت، عێراق بکا به نمونه بۆ رۆژهه ڵاتی ناوه راست کۆتایی به دیکتاتۆریه ت بهینێت رژێمی به عس له ناوببات ئێستایش ده یه وێت بگه رێته وه بۆ دیکتاتۆریه ت بۆ دروستکردنه وه ده سه ڵاتی به عسێکان له عێراقدا ئه م هاوکێشه یه هه رگیز یه کناگرنه وه له گه ڵ پرۆژه که ی ئه مه ریکادا له سه ره تای داگیرکردندا له عێراقدا.له کۆتایدا ده ڵێم ئه م راپۆرته جێبه جی بکرێت یان نه کرێ کورد کارتێکی دۆراوه واته له تێکشاکانه وه بۆ دۆراندن ئه گه ر خه لکی کورد و سه رکردایه تێکه ی به جدی نه یه نه سه ر شه قامه کانو به رهه ڵستی ئه م راپۆرته نه که ن ئه وا ده بێت بڵێم کێشه ی کورد ته مام شود. به ته ماشودی کێشه ی کورد له باشوردا واته سرکردنو سرینه وه جوگرافیان کوردستان له هه مو پارچه کانی تریدا، ئاخر له نۆسه دو هه ژده وه ئاگر ده بارێ له و باشورداته نها باشوره خه باتی لێکنه پچراوی کردووه هه ربۆیه باشور کلیلی هه موو ده رگاکانی کورده. ئازادی یا مه رگ تۆ خۆت بریار به؟

 

20061209

 

ئازادی یا مه رگ[نیکۆس کازانتزاکیس]

 

 

           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca