|
-
ب -
ده‌فری مانگ :
لێوان‌لێو به‌دڵۆپه خه‌نده‌دار
و
خۆشمه‌شره‌فه‌کانی
تریفه
ماڵی هه‌میشه له‌سه‌ر پشتی به‌ره‌به‌یان
سه‌رمه‌ست
سه‌راسیمه
و به‌عیشووه
نوورانیه‌کانی....... سپێده
ئاله‌وێڕا:
زه‌رده‌خه‌نه به‌ساڵاچوو و نه‌شمیله‌کانی
ڕۆشنایی :
ڕه‌نگی
باخچه‌دیده‌بازه‌کانی شادمانیمان
بۆ
دێننه‌وه گۆ
فه‌رمووده شیفاهێنه‌ره‌کانی ئاسمانی فڕینیش
،یه‌کبینه
زه‌نگی
سه‌خاوه‌ته‌کانی خه‌لیقه‌تیان تیا ده‌زرنگێته‌وه
له‌م ئاسمانه هه‌راوه ڕوو
ڕه‌وانه‌دا
بنۆڕه: چۆراوگه خه‌ونئامێزه‌ساواکانی باوه‌ڕ
، چۆن
به‌ر
ده‌بنه‌وه
سه‌ر
به‌رده نوێژه‌کانی عه‌ده‌م
ئاهونزوله خۆشخه‌یاڵه‌کانی باران...چ
نه‌غمه‌گه‌لێکن
بۆ کیسرا ئه‌به‌نوسیه بێسنووره‌کانی
مه‌حاڵ
باڵه‌فڕکێی سووره‌ته خه‌یاڵئامێزه‌کانی
به‌رزه‌خێ :
له‌نێو گمه‌گمه‌ی – وێران
– ه
پیر و نه‌وجه‌وانه‌کانی ،
ویساڵی فیراق
و
فیراقی ویساڵ
مه‌حاڵ:
زه‌مه‌نێکی خرفبووه.. له ماڵه گومناوه‌که‌یدا له‌دووی
نیشتمانێکی جاویدانی ده‌گه‌ڕێ
ویساڵ:
شنه‌بایه‌کی وێڵگه‌ردبوو وای زه‌نده‌کرد، گه‌ر بگه‌یشتایه‌ته
مه‌رقه‌دی ئه‌ستێره‌کان، سیمای ڕۆحگه‌لێکی به شه‌وقه‌وه
هه‌ڵده‌گیرسان فیراق: زه‌نوێرێ تا له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابێت ؛
چی به مێشکی دانه‌دانه‌ی دره‌خته‌کانیدا ده‌گوزه‌رێ، به‌هار و
چرۆسانه‌کانی قژیشیان ده‌وه‌رێ
-----------------------------------------
با
بۆ ترپه‌ترپی ئه‌و تیشکه هه‌رده‌وێڵانه‌ی
گه‌ره‌کیانه:
بگه‌نه ژێرپێستی مێرگوزارێک
که ڕۆحیانه‌تی خۆری لێکاڵنابێته‌وه... من
نه‌وازشم
بۆ خۆخزاندنه
ن ا و
مه‌نزڵه وه‌جاخزاده‌کانی بارانێکی هه‌وه‌سباز
من ب
ۆ
ش
ا
ی
م
ئه‌مه‌ش ڕ ێ گ ا
بۆ نێو نه‌سیمێکی؛ گوڵه بێ به‌ندوباره‌کانی
باخه‌که‌ی من
که له‌مێژه زه‌مه‌ن؛ له سایه‌سه‌ریدا
بارگه و بنه‌ی سازگارییه‌کانی لێخستووه .
ئا..بۆ نیگا گۆبه‌ندسازه‌کانی؛ئه‌و تارماییه
ده‌مامکدار و پیره‌ڵۆکانه‌ش؛که ده‌خوازن
له بوخچه و که‌وڵی سه‌روه‌رییه‌کانیان
هه‌ڵبێن و خۆ بدزنه‌وه
من
بنده‌ستم
(من هه‌م
یانیم..ئه‌مه جه‌مسه‌ری مه‌سه‌له‌که‌یه)
من:
له توخمی ئاوه؛ وه‌لێ پشتاوپشت ده‌چێته‌وه
سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی- با- گه‌رچی هه‌موو شتێک له‌ودا هه‌یه...و
له هه‌موو شتێکیشدا هه‌یه، کچی هه‌ر به‌تاڵه! ئه‌مه دوا
وڕێنه‌ی پیره‌مێردێکی غافڵنه‌بووی واق وڕماوی
گه‌ڕه‌که‌که‌مانبوو هه‌تا مردیش حیکایه‌تخوانی به‌په‌رۆشی
مایه‌پوچی کۆچ و کۆچباره وه‌رسوڕاوه‌کانی ژیانبوو.. (( ئه‌ی
ژیانمه‌ندی: خه‌راباته ژوورفره.. فره قه‌شه‌نگه‌که‌ی من، تۆ
له خۆتدای.. یا له مندای؟)) ڕۆحی شادبێت هه‌میشه وه‌های
ده‌گوت ئه‌و پیره‌مێرده
-----------------------------------
باران
هه‌نگ
له سه‌رگوزه‌شته‌که‌یدا فه‌رمویه‌تی:
له کۆساری هه‌بووندا
لاوکی هه‌نگوینیم؛ له گه‌رووی هه‌ورێکی
سه‌رگه‌رمه‌وه
چۆڕاوه‌و
ده‌چۆڕێ
مرۆڤ
به بێچاره‌ییه‌وه ده‌فه‌رموێ:
بروسکه مینا مامانێک؛ منی له ڕه‌حمی هه‌ور
هێنایه‌ده‌رێ و
له قووماته‌ی بێگه‌ردی – با – وه‌ی پێچام
زمان
به له خۆ ڕازیبونێکه‌وه گووتی: له گۆڤه‌ندمدا
پیتی ته‌ڕ...و
وشه‌ی کۆچه‌ری...و
ڕسته‌ی سه‌رمه‌دی...و
وێنه‌ی جادوییمه... باران
باڵنده‌ش
به‌ده‌م سه‌ماوه گووتی: چه‌هچه‌هه‌ی غه‌ریبیمه... باران
به ڕاست قسه‌ی
به‌رهووته‌کانی ده‌روونی فامیده‌یمان چبێ؟
هه‌نگ:
هه‌ردوو باڵی مردن و ژیان پێکه‌وه؛ بۆچوونه مژینی
به‌خته‌وه‌ری له گوڵه ئافاتیه‌کانی بینینمان
مرۆڤ:
باڵاترین ڕه‌وانبێژی؛ که له گیری و ته‌نگی زمانه‌کانی
تێپه‌ڕاند،
هه‌تاوه‌کوو خۆی بوو به زمان!
زمان:
ئێره‌یی بردنه به موعجیزه‌کان که تیک
تاک
له گه‌ڵاکانی بوون ده‌تکێن
باڵنده:
(له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ ڕه‌نگه بێ به ئاو و به چا‌وا بکا
عوبور)
به‌رهووت:
ده‌توانێ پڕێکی به‌تاڵ و به‌تاڵێکی پڕ بێت؛ که‌وتۆته سه‌ر
بینینی ته‌نیاییه ته‌نیاکانی خۆت؛ ئه‌و ته‌نیاییه
به‌فه‌ڕانه‌ی جگه له کفن و قووماته خاوه‌نی هیچ
نین...(هیچ)!!
......................................................................
باڵنده
دڵی
به‌رد..و
دڵی
ئاو..و
دڵی
ئاگر..و
دڵی
- با-
ته‌گبیریان کرد بفڕن بۆ ئاسمان
ئه‌و وه‌همه‌ش
نه‌هاته‌دی و نه‌هاته‌دی تا:
حیکمه‌تی
وردی به‌رد نه‌بوو به ده‌نووک.. و
باران نه‌بوو به نه‌غمه‌ی
گه‌روو..و
بڵێسه نه‌بوو به سه‌ما..و
سروه و شنه‌ش به په‌ڕ و
باڵ
وه‌هم:
هه‌ر ئه‌دگارێکی ئه‌قڵه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی
له خه‌زاندایه نه‌ک شکۆفه، بیرمان نه‌چێت له گیرفانی هه‌ر
خه‌زانێکیشدا شکۆفه‌یه‌کی به شکۆ هه‌یه!
حیکمه‌ت:
هه‌ر ئه‌دگارێکی ئه‌قڵه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی له شکۆفه‌دایه
نه‌ک خه‌زان، بیرمان نه‌چێت له گیرفانی هه‌ر شکۆفه‌یه‌کیشدا
خه‌زانستانێکی به شکۆفه هه‌یه!!
..................................................................
باخچه
له بیابانه بێدیوارکانی با دا،
سه‌رزه‌مینی زه‌رق و به‌رقی
به‌زمه‌کانی بارانه
له خۆزگه‌ی زه‌ڕکفتینی خۆردا،
سه‌مای گوڵناری ئاورنگه غه‌جه‌رییه‌کانه
له خه‌یاڵدانی خاکوخۆڵدا،
خه‌نه‌به‌ندانی
خه‌رمان به‌ره‌که‌تی خولیاکانی چرۆسانه
له ئاوه‌زێی ئاویشدا،
ب ا ز د ا ن ه
به‌سه‌ر بێده‌نگی و ڵاڵگۆیی زوقمی
نزاکانا
به‌زم:
چما ڕاز و نیازی خرینگه خرینگه‌کانی دڵنیایی و
نادڵنیاییه‌کا‌ن، وه تێکڕژانی گمه‌گمه‌کانیان هاوشانی یه‌کدی
نین؟
سه‌ما: سرووتی ڕۆحێکی سه‌رداری گوڵگرتووه
خه‌نه‌به‌ندان:
گوڵبێنه‌یه‌ک بۆ گه‌شانه‌وه‌ی گۆپکه‌کانی ناخ
بازدان:
زمانی بازییه‌کی زارخۆشی قه‌ده‌م خێره، هه‌ڵبه‌ت زارخه‌نه
جوانکوژه‌کان ڕێگه‌گرتن له‌و ده‌ر و ده‌روازه دیارناوه
جادوییه پێنازانن، ده‌نا بۆ قوت کردن ده‌یانبه‌خشیه
گۆڕئاواکانیان!
..............................................................
باده
چاوێکه...و به ده‌مامکێکه‌وه
گۆرانی بۆ بینینه‌کانی خۆی
ده‌ڵێت
په‌نجه‌یه...و به ده‌مبه‌ستراوه‌ییه‌وه
هونه‌ری نهێنیه‌کی نمایش ده‌کا
زمانێکه... که‌چی به دیلی
هیوا له
نا خودئاگایی ئاوه‌وه..ده‌نێرێ بۆ خودئاگایی
میوه‌یه‌ک
ترازانی زنجیری
هه‌قیقه‌تێکی تره...؛
که ڕه‌نگه له گه‌وهه‌ری گوڵه‌گه‌نمێکی
ڕووزه‌رد بوو
تره‌کا
بێ
یا له( نازێکی به نیازی ) ڕه‌زێک که له
ڕیازه‌تی کامڵبووندایه
ترازا
بێ
یا هه‌رمێیه‌کیی دڵپاکه‌و
به په‌رجوی عه‌قڵی بێستانه‌که‌ی موبته‌لا بێ !
گۆرانی:
نیشتمانێکه، مه‌نفاکانی خۆی هێناوه‌تیه ده‌نگ
هونه‌ر: گوایه گوتویه‌تی....ئه‌وه‌ی خۆی له
نه‌غمه‌کانی مندا هه‌ڵگرتبێ نامرێ
هیوا:
له دیداری نێوان – با- و ئاگرێکی به‌خت یاردا بوونێکی
ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه
هه‌قیقه‌ت:
چونکه به‌شکۆترین مێگه‌لی خۆی هه‌یه؛ له‌وه‌تی هه‌یه‌و ده‌بێ
هه‌ر شوانه! لێده بلوێر بۆ ئێمه‌یه‌ک که ده‌بیستین.... و
نابینین!
...............................................................
بازوو
خه‌نده‌دارانه، به زیندوییمانی
وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌کانی گه‌رده‌لووله.. له با دا
به‌رزبوونه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کانی
کڵپه و بڵێسه‌یه.. له ئاگردا
هه‌یبه‌تی
ته‌کانه‌کانی تۆفانه.. له نه‌خشه‌کانی ئاودا
بسکه‌هاتنی
بوێرییه‌کانی
بوومه‌له‌رزه‌یه.. له حیره‌تمانه‌کانی خاکوخۆڵدا
بۆ منیش.. فامیده‌یی یه‌قینه‌کانی ئه‌قڵ و
ئیمانه‌کانی دڵن پێکه‌وه
به حه‌یرانمانه‌وه، بانگهێشتی ده‌رگاوانی
تووله‌ڕێی درکاندنه‌کانم کر‌ده‌وه و پێمگوت:
((ئه‌و که‌سه‌ی که نه‌یزانی
بخه‌نێت..
باشتر ، که نوسینه‌کانی منی نه‌خوێنده‌وه))!
هه‌یبه‌ت:
له ئه‌ماندابوونی خه‌یاڵه‌کانی ئاوێک، که به ژێی تیشکێک
هاڵاوی ئاوازێک له ڕۆحیانه‌تی بڵند ده‌بێته‌وه
بوێری:
تێپه‌ڕبوونی ئاوێکی خه‌یاڵپه‌روه‌ر به نێو به‌رزه‌خه‌کانی
به‌ردا، هه‌روه‌کو تێپه‌ڕبوون به که‌وکه‌بێکی دیکه‌ی بادا
خه‌نده:
((بینینی ده‌روونی شته‌کان، به چاوی ده‌روون)) واته
جوداکردنه‌وه‌ی تخوبی بینینه‌کانی لوتکه بۆ پێده‌شت و
پێده‌شتیش بۆ لوتکه!
....................................
بانگ
ئه‌ی مرۆڤی په‌نهانگۆ؛ ئه‌وه‌ی شتێک له شتێک
ده‌هێڵیته‌وه
ڕێمبده...که گه‌ڵای زه‌ردی پاییزم
به ئاگر
تێبه‌ربوونی بێده‌نگیه‌کی دره‌خت بیستبێ.
هه‌ناسه‌ی گزنگم، به
با ی نهێنیه‌کانی به‌یانیه‌ک زانیبێ
که ئه‌ستێره‌کانی گومکردبێ، له ڕووناکی
خۆیدا.
کولێره به ڕۆنی ده‌ستی دایکم، بۆنی
خاکێکی لێهاتبێ
که یه‌که‌مین بارانی پاییز له ڕووی دابێ.
به تاڵه ڕۆحی هه‌ڵوه‌ریوی باراندا، زانیبێتم
لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی ئاسمان و هه‌ور چی ده‌گه‌ێنێت.. به
ئازیزمرده‌یه‌ک
ڕێمبده ئه‌ی مرۆڤ.. تۆش شتێک له نهێنیه‌کی
بزواو
ڕێگه‌ی پێدایت تا ببی به مرۆڤ!
ئاگر:
کێ ده‌توانێ ڕۆح بانگ بکات، ئه‌و ساته وه‌خته‌ی له دڵی
عارفێکدا به دوای ته‌عریفی دوا قوڵپدانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ؟
با:
دایکی گشت نهێنیه‌کان، ژانی ئاگر ده‌بیستێ و هاوار به زمانی
بڵێسه‌وه ناکا.
له خۆ ووردبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌کانی خۆڵ و
میدیتاسۆنی کامڵبووندا هیچ شتێک به‌یان ناکات.
له خۆنووسینه‌وه‌ی ته‌ڕی – بوون - دا سه‌ر
به ماڵی هیچ جاویدانیه‌کدا ناکات...سه‌یره؟! با دڵی زۆر
گه‌وره‌یه
خاک:
شه‌ڕی نێوان یه‌زدان و سوژده‌بردنی شه‌یتان بۆ ئاده‌مێک که(
له خاکه‌وه‌یه و بۆ خاکه) ...کێ تا هه‌نووکه گرێی ئه‌م
نهێنیه‌ی کردۆته‌وه ؟ داخوا ئایین سوێند خواردنی - با - نیه
به ئایه‌ته‌کانی ئاگر .. به‌ڕۆژ و بوونی خاک نیه تا شکاندنی
به ده‌ستنوێژگرتنه‌کانی ئاو.. کێ توانی تۆرانه‌کانی با و
ئاگر و خاک و ئاو ئاشتبکاته‌وه.... با له شه‌رابی ڕۆحی خۆی
بنۆشێ که له گۆزه‌ی ده‌روونیدا پێگه‌ییووه.
باران:
توانه‌وه‌ی بڵندگه‌راییه‌کانی با، خۆخوازییه‌کانی خۆڵ،
کۆڵدانی ئاواییه‌کانی ئاگره .
.............................................................
بوون
ڕ ێ گ ا ی ه
یاخود شاسه‌رابێکه
ته‌ریقه‌تی
روئیاکانی – با –
ئاین و ئۆینه‌کانی ئاگر
نیازه‌کانی خاک
به‌ڵێنه‌کانی ئاو.....؛ ده‌چنه‌وه سه‌ر وێنا
به‌راییه‌کانی ئه‌و
ڕ:
باران یه‌که‌مین بوونه‌وه‌ر بوو به په‌یژه‌ی با دا
هاته‌خوار...و
به دوو په‌نجه‌ی
بلوورینیشی(شکۆمه‌ندانه)ئاماژه‌ی سه‌رکه‌وتنی؛
بۆ ئاسمان کرد
ێ:
بێخه‌یاڵه...و شه‌یدای هه‌موو شتێکه له سازگارییه‌تی خۆیدا
له‌گه‌ڵ بێقه‌رارییه‌کانی با و ئاگر و خاک و
ئاویشدا ده‌سازێ
گ:
گومان له هیچ شتێک ناکات؛ که‌چی جێی گومانی هه‌موانیشه؛
هه‌ربۆیه چی له‌سه‌ر دره‌خته‌که‌ی هه‌ڵده‌نیشێ لقه‌که‌ی ژێر
خۆی ده‌بڕێته‌وه!
آ:
له‌وه‌تی هه‌یه به پێوه‌یه؛ سه‌ری له- با – دا‌و پێیه‌کانی
له خاکدایه؛ وشه‌کانی ئاوی و هۆشی ئاگرین
ی:
مراوییه‌که به یه‌قینه‌وه سه‌ر ده‌کات به گۆمئاوه‌که‌ی
ژێرخۆیدا و ڕاوی کرمه‌کانی گومان ده‌کات
ه:
ئه‌ڵقه‌یه‌که عاشق به‌تاسه‌وه ده‌یکاته په‌نجه‌ی
مه‌عشوقه‌که‌ی
ته‌زبیحێکه؛ نه‌نکم هه‌ر چه‌ند له یه‌که‌مین
ده‌نکه‌وه ده‌ستیپێکردووه
وه‌لێ هه‌میشه هه‌ر گه‌یشتۆته‌وه به
گوڵینگه‌که‌ی؛ که‌چی ده‌یگووت: ئێوه‌ی گومڕا له‌م سه‌ره‌تا و
کۆتاییه تێناگه‌ن و خۆشتان له‌وه‌تی هه‌ن هه‌مان گه‌مه له
پێشده‌می ئێمه و فرزه‌نده‌کانیشتانا وازی ده‌که‌ن!
ئه‌رێ گاڵته به خۆکردن نیه((مراوی فێری
مه‌له بکه‌یت))؟
ته‌ریقه‌ت:
ڕاکردنه به نێو توونێلی ئاودا.. ڕاکردنه به نێو توونێلی با
دا.. ڕاکردنه به نێو توونێلی ئاگردا.. ئینجا پشوودانه له
خانه‌قایه‌کی خاکوخۆڵدا. ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌م له سه‌ر گڵکۆی
ڕه‌شی عه‌وڵای باوکم و لوتفیه تۆفیقی دایکم و عوسمان شه‌یدای
برامدا خوێنده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به قه‌د ژماره‌ی
تنۆکه‌باران..و شنه..و پریشکه‌کانیش ته‌ریقه‌ت
هه‌یه!
روئیا:
ته‌راتیلی دڵ و ئه‌قڵه! بۆ وێنه گه‌ر له وشه‌ی ته‌راتیل؛
پیتی(ت)وه‌ربگرین..،هێلانه‌یه‌کی به‌رزه‌خی چاو ده‌که‌ین که
دوو هێلکه‌ی ئاو و ئاگری له سه‌ره..له‌وه‌ی یه‌که‌مدا خۆڵ و
له‌وه‌ی دووه‌میشدا- با – هه‌یه
...........................................................
به‌ره‌که‌ت
به پێی عورفی مۆسیقا
به‌سه‌باکانی – با – یه
شینایی به‌هره، له ده‌وه‌نی گه‌ڵاکانه‌وه
ده‌ڕژێن
له‌شکرکێشی بارانه ، هه‌وه‌ڵین وه‌همی دره‌خت
و
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا عاسیه‌کانی خونچه
ده‌که‌نه‌وه هه‌قیقه‌ت |